ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بە پێی راپۆرتەكانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، غەڵبەغەڵب یان ژاوەژاوی ترافیك Traffic noise دووەم گەورەترین گرفتی ژینگەیە لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپادا. پاش پیسبوونی هەوا، غەڵبەغەڵبی ترافیك هۆكاری سەرەكییە كە كاریگەری نێگەتیڤ دەكاتە سەر تەندروستیی مرۆڤ. كاریگەریییەكانی غەڵبەغەڵبی ترافیك لەسەر تەندروستیدا بریتین لە: گرفت لە بیستندا، نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، ئاستی بەرزی سترێس، ویزەی گوێیەكان Tinnitus، ناڕحەتیی دەروونی، گرفتەكانی خەو. تا ئێستا جگە لە هەڵبژاردنی شوێنێكی ژیانی دوور لە ژینگەی شارەكان هیچ تەكنیكێكی ئاسان لەبەر دەستدا نییە بۆ چارەسەركردنی گرفتی غەڵبەغەڵبی ترافیك نە لەسەر ئاستی سەرچاوەكەیدا نە لەسەر ئاستی گەیشتنی بە گوێیەكان. گەلێك هەنگاو پێویستن كە لە شارە چڕەكاندا پەیڕەوبكرێن كە هاوكات بن لەگەڵ هەنگاوە پێویستەكان بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ گۆڕانەكانی كەشدا، بۆ ئەم مەبەستە پسپۆران جەخت لەسەر دانانی پلانی نوێ بۆ شارەكان دەكەنەوە بە شێوەی دابینكردنی پێداویستییە هێمنەكانی گواستنەوەی گشتی، كەمكردنەوەی خێرایی ئۆتۆمبیلەكان لەناو شاردا، لەگەڵ بەكارهێنانی سستمی كەمكردنەوەی غەڵبەغەڵب لە بینا و باڵەخانە و ماڵەكاندا وەكو شووشەی تایبەت بە پەنجەرەكان. بەكارهێنانی هێدفۆن یان پادی تایبەت بۆ گوێیەكان تا رادەیەك لەسەر ئاستی كەسیدا سوودی هەیە