ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بۆ هاوكاریكردنی پزیشكەكان، تا بتوانن رەقبوونی ماسولكەكانی پەنجەی چارەسەر بكەن، موزیكژەنێكی هیندی لەكاتی ئامادەكرنی بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگی مێشك، گیتار دەژەنێت.

پزیشكەكان داوایان لەو هونەرمەندە گیتاژەنە كرد، كە ناوی ئەفیشك براسادە، گیتارەكەی بژەنێ بۆ ئەوەی بتوانن خولی كارەبایی دەماغی جیابكەنەوە، بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو نەخۆشییەی بكەن كە پێی دەوترێ دستونیا.

دستونیا نەخۆشییەكی ئازار بەخشەو بێ ویستی مرۆڤ هەر جارەی بەشێك لەجەستەی دووچاری رەقبوون دەكات و لەكاری دەخات.

براساد بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند كە دوای ئەوەی پزیشكەكان رۆژی پێنجشەممەی رابردوو توانییان گرێكەی سەری بەسەركەوتوویی لابدەن، ئێستا دەتوانێ بەئاسانی گیتار بژەنێ.

بەهۆی رەقبوونی دەمارەكانی بەشێك لەپەنجەكانی، براساد نەیدەتوانی وەكو پێشوو گیتارەكەی بژەنێ، بەڵام ئەو پێیوابوو بەهۆی ماندووبوونەوە دووچاری ئەو حاڵەتە دەبێت، تا دواجار پزیشكەكان پێیانڕاگەیاند، پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە.