ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە ئیتاڵیا پۆلیس دەستگیرکردنی دوو برای راگەیاند تۆمەتبارن بەدزییەکی گەورە لە بانکێکی ئەو شارەدا، هاوکات بە ماسکی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکاوە ئەو کارە دەکەن.

ئەو دوو برایە یەکێکیان تەمەنی 26 ساڵەو ئەوی تریان تەمەنی 30 ساڵە، دەچنە بانکێکی شاری تۆرینۆ کە دەکەوێتە باکووری ئیتاڵیاوە، دەیان ئامێری پارە بژاردن دەدزن و ماسکێکیان لەشێوەی رووخساری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکاوە پۆشیوە.

لەڕێگەی کامێرای چاودێری ئەو ناوچەیەوە گرتەی ڤیدیۆییەکەیان تۆمارکراوەو دوای ئەوەی چەندین تەقینەوە بۆ دروستبوونی دووکەڵ ئەنجام دەدەن، خۆیان دەرباز دەکەن، بەڵام دواجار دەستگیردەکرێن.