ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

فرمانە بایۆلۆژییەكانی لەشی مرۆڤ لە خولی 24 كاتژمێری بە بەردەوامی و بە ریتمێكی كاتژمێری بایۆلۆژی Circadian rhythms یان بە كۆنترۆلی كاتژمێری بایۆلۆژی Biological clock كاردەكەن كە بریتین لە گۆڕانەكانی فسیۆلۆژی و فرمانەكانی مێشك. كاتژمێری بایۆلۆژی بە دەوری خۆی دەكەوێتە ژێر كۆنترۆلی كاتژمێری سەرەكیی مێشك Master clock كە بریتییە لە گروپێك دەمارەخانەی بەیەكداچوو كە كەوتوونەتە شوێنێكی دیاریكراوی مێشك، ژمارەی ئەم دەمارەخانانە دەگاتە نزیكەی 20،000 كە لە بەشە گەورەكەی مێشكدا بە ناوی هایپۆتەلامەس Hypothalamus جێگیرن و كۆنترۆلی پلەی گەرمی لەش و هەستی برسیوون و تێنووبوون دەكات. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە دواخستنی كاتی ژەمی خۆراك بۆ 5 كاتژمێر دەبێتە ئەگەری دواكەوتنی ریتمی رێكخستنی ئاستی شەكری خوێن بۆ ماوەی 5 كاتژمێر، هۆكاری ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕان لە كاتژمێرەكانی شانە میتابۆلیزمییەكان Metabolic tissues، بەڵام كاریگەری ناكاتە سەر كاتژمێری سەرەكی لە مێشكدا. رێكخستنی كاتی ژەمەكانی خواردن رۆڵی هەیە و هاوكات دەبێت لەگەڵ رێكخستنی ریتمەكانی دەوروبەر یان دوور لە مێشك، ئەمەش بە روونی بەدی دەكرێت لەو كەسانەی كە لە شیفتی شەودا كاردەكەن و لەو كەسانەی كە سەفەری زۆر دوور دەكەن بە زۆنی كاتی Time zones جیاوازدا كە دوچاری تێكچوونی ریتمی كاتژمێری بایۆلۆژی دەبن.