ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئاوی گازی Fizzy water یان ئاوی كاربۆنكراو Carbonated water دروست دەكرێت بە تواندنەوەی گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن تیایدا لەژێر پەستانێكی بەرز. گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لەناو خواردنەوە گازدارەكان و ئاوی گازیدا وروژێنەرە بۆ زیاد دەردانی هۆرمۆنی گهرێلین Ghrelin لە شانەكانی گەدە و پەنكریاسدا كە بە هۆرمۆنی هەستكردن بە برسیبوون ناسراوە و هانی زیاد خواردن دەدات تا تێربوونی تەواو. ئەگەرچی ئاوی گازی هیچ كالۆری لەخۆناگرێت، بەڵام لێكۆلینەوەكان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە خواردنەوەی ئاوی گازی ئاستی هۆرمۆنی گهرێلین تا 6 هێندە بەرزدەكاتەوە پاش یەك كاتژمێر لە خواردنەوەی. هەندێك سەرچاوەی پزیشكی ئاماژەیان بەمە كردووە كە زیاد خواردنەوەی ئاوی گازی ئەگەری كۆبوونەوەی چەوری لە جگەردا زیاد دەكات. ئەمەش روونكراوەتەوە كە هەر شلەمەنییەكی كاربۆنكراو Carbonated هەتا ئەگەر هیچ شەكریش لەخۆنەگرێت بەهەمان شێوەی ئاوی گازی لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری زیادبوونی كێشی لەش، بێگومان ئەگەر شەكر لەخۆبگرێت ئەوا زیاتر و زووتر دەبێتە ئەگەری دابینكردنی بڕێكی زۆری كالۆری بەتاڵ Empty calories و زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی. بە رای پسپۆرانی تەندروستی لە سەرتاسەری جیهاندا، ئاوی ماڵ یان ئاوی پرۆژە ئاوییەكان Tap water بە باشترین ئاوی خواردنەوە هەژمار دەكرێت بە بەراورد لەگەڵ ئاوی گازی و ئاوی بتڵ.