ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەگەڵ تەمەندا گەلێك گۆڕان بە شێوەیەكی سروشتی لە چاوەكاندا روودەدەن كە بریتین لە:

• سخبوون و ڵێڵبوونی هاوێنەی چاو كە دوچاری نزیكەی هەموو كەسێك دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی گرفت لە فۆكەسكردن لە شتی نزیك كە پێی دەووترێت پرێسبایۆپیا Presbyopia، هەر كەسێك لەپاش تەمەنی 35 ساڵی لەوانەیە كە دوچاری ئەم گرفتەی چاو بێتەوە.

• ڵێڵبوونی چەند بەشێك لە هاوێنەی چاودا كە بە ئاوی سپی Cataract ناسراوە، حاڵەتێكی باوی هاوكاتە لەگەڵ تەمەندا، هەندێك جار شوێنی گەورەتری هاوێنەی چاو دوچاری ئاوی سپی دەبێت، لێرەدا نیشانەكان دەردەكەون بە شێوەی ناڕوونی بینین، گرفت لە بینین لەكاتی شەودا.

• بچووكبوونەوەی بیلبیلەی چاو Pupil و كەمبوونەوەی توانای تەسكبوونەوە و فراوانبوون بەرانبەر بە گۆڕان لە توندیی رووناكیدا لەبەر بێهێزبوونی ماسوڵكە وردەكانی بیلبیلە، بۆیە كەسانی 60 ساڵی و گەورەتر پێویستییان بە 3 هێندەی رووناكییە بۆ خوێندنەوە بە بەراورد لەگەڵ كەسێكی تەمەن 20 ساڵی.

• گرفت لە بینین لەكاتی شەودا كە هاوكاتە لەگەڵ كەمبوونەوەی بینینی دەوروبەر Peripheral vision كە كاریگەری دەكاتە سەر چاڵاكیی رۆژانە بەتایبەتی توانای لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل بە سەلامەتی. 

• تەمەن هۆكارە بۆ زیادبوونی ئەگەری ئاوی رەش Glaucoma یان بەرزبوونەوەی پەستانی ناو چاو كە كاریگەری خراپ دەكاتە سەر دەماری بینین، هەروەها تێكچوونی بەشی سەنتەری تۆڕەی چاو AMD كە بەگشتی لە تەمەنی 60 ساڵی و بەسەرەوەدا روودەدات و هۆكارێكی زەقە لەپاڵ لەدەستدانی بینین.