ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەپێی راپۆرتێكی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ساڵانە نزیكەی یەك ملیۆن كەس خۆیان دەكوژن و خۆكوشتن دووەم هۆكاری مردنە لە جیهانداو زۆرینەی ئەوانەی خۆیان دەكوژن لە وڵاتە هەژار و مامناوەندییەكانیدان لەڕووی داراییەوە.

رۆژی یەكشەممە كە رۆژی جیهانی ڕێگریكردنە لە خۆكوشتن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی راپۆرتێكی بڵاوكردەوە تیایدا ئاماژە بەوەكراوە ساڵانە هەشسەد هەزار كەس لە جیهاندا خۆیان دەكوژن و لە سەدا حەفتاو هەشتی ئەوانەی خۆیان دەكوژن لە وڵاتە هەژار و مامناوەندییەكانیدان لەڕووی داراییەوە.

لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە لە سەدا سی خۆكوشتنەكان لە جیهاندا بەهۆی ژەهرخواردنەوەیە، ئەوانی دیكەش لەڕێگەی خۆهەڵواسین و چەكەوە كۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن و خۆكوشتن دووەم هۆكاری مردنە لە جیهاندا لەنێوان كەسانی تەمەن پانزە بۆ بیست ونۆساڵ.