ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی له‌بواری هاوسه‌رگیری سه‌ركه‌وتوو، كه‌ دارسی ستریلنگ وه‌ك توێژه‌رێك پێی هه‌ڵساوه‌، چه‌ند بیروباوه‌ڕێكی هه‌ڵه‌ی هاوسه‌ران ده‌خاته‌ڕوو، كه‌ زۆرجار ئه‌م بیروباوه‌ڕانه‌ ده‌بنه‌ هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوانیان به‌ره‌و هه‌ڵدێربڕوات:

بەپێی توێژینەوەیەك كە لە ئەمریكا ئەنجامدراوە سەبارەت بە ژیانی هاوسەرگیری، چەند هەڵەیەكی كوشندە هەیە كە هاوسەران لە كاتی ژیانی خێزانیدا ئەنجامی دەدەن كە تیایدا لە پێنج خالأ كورت كرایتەوە.

1-هه‌بوونی بۆچوونی جیاواز به‌مانای خراپی په‌یوه‌ندی نایه‌ت:

هه‌ندێك له‌ هاوسه‌ران واتێده‌گه‌ن، ئه‌گه‌ر بۆچوونی جیاواز له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌بوو، ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی نێوانیان لاوازه‌ و یاخود ئه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ نه‌بووه‌ كه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا كردووه‌، له‌كاتێكدا ئه‌م بۆچوونه‌ هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ بوونی بۆچوونی جیاواز كه‌ زۆرجار شه‌ڕه‌ قسه‌شی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌، شتێكی سروشتی نێوان ژن و مێرده‌، چونكه‌ هیچ مرۆڤێك له‌ 100% له‌رووی بیربۆچوون و شێوازی بیركردنه‌وه‌ له‌یه‌كتر ناچێت، بگره‌ زۆرجار ئه‌م بۆچوونه‌ جیاوازانه‌، ده‌بنه‌ هۆكاری به‌ره‌وپێشبردنی هاوسه‌رگیری و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌رهه‌می ناوازه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

2-ئیره‌یی بردن مانای وانییه‌ هاوبه‌شی ژیانت تۆی خۆشده‌وێت:-

ئه‌م توێژه‌ره‌، وایده‌بینێ ئیره‌یی بردن یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی شیرازه‌ و ئاسایشی نێوان هاوسه‌ران تێكده‌دات و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌خۆشه‌ویستییشه‌وه‌ نییه‌، بۆیه‌ واپێویست ده‌كات، هاوسه‌ران له‌نێوان خۆیاندا تۆی متمانه‌بوون به‌یه‌كتر له‌نێوخۆیاندا بچێنن و دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌و بۆچوونه‌ هه‌ڵانه‌.

3-داننان به‌هه‌ڵه‌ مانای لاوازی كه‌سایه‌تی تۆ نییه‌:

له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ سووربوون له‌سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی كه‌ دان به‌هه‌ڵه‌ دابنێیت و مانای لاوازی كه‌سایه‌تی تۆ ده‌رده‌خات، بۆچوونێكی هه‌ڵه‌یه‌، به‌ڵكو بۆ مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هاوبه‌شی ژیانت و تۆكمه‌كردنی، زۆرجار واپێویست ده‌كات له‌مافی خۆشت ته‌نازول بكه‌یت، بۆیه‌ ئاگه‌داربه‌، هه‌موو خێزانێك كێشه‌ و جیاوازی بیروبۆچوونیان له‌نێواندا رووده‌دات، هه‌وڵبده‌ له‌رێگه‌ گفتوگۆكردن و لێخۆشبوون چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن.

4- منداڵ خۆشبه‌ختی نێوان هاوسه‌ران كه‌متر ده‌كاته‌وه‌:

دارسی پێوایه‌ توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه‌، خۆشبه‌ختی هاوسه‌ران له‌دوای بوونی هه‌ر منداڵێك كه‌مترده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ رووبه‌ڕووی به‌رپرسیاریه‌تی زیاتر ده‌بنه‌وه و كێشه و گرفتی جۆراو جۆر روویان تێده‌كات، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ش نایات كه‌ خۆشه‌ویستی جارانیان نابێت، به‌ڵكو به‌هۆی زیادبوونی به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه‌ بواری ده‌ربڕینی خۆشبه‌ختی و خۆشگوزه‌رانی كه‌متر ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ واپێویست ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تا ئێستا هاوسه‌رگیریان نه‌كردووه‌، كه‌سانێك بكه‌نه‌ هاوبه‌شی خۆتان كه‌ بتوانێت به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی دوای پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری بگرێته‌ ئه‌ستۆ.

5- هاوبه‌شی ژیانت هه‌موو شتێك له‌پێناوی تۆ ناگۆڕێت:

ئه‌م توێژه‌ره‌ پێیوایه‌ یه‌كێك له‌بیروباوه‌ڕه‌ هه‌ڵه‌كانی هاوسه‌ران ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێتوابێت هاوبه‌شی ژیانت چونكه‌ تۆی خۆشده‌وێت له‌پێناوی تۆدا هه‌موو شتێك ده‌گۆڕێت.

دارسی خاوه‌نی ئه‌م بیرو باوه‌ڕانه‌ به‌شتێكی گێڵانه‌ ناو ده‌بات و داوا له‌و خاوه‌ن بیروباوڕانه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت داواكردنی هه‌ر شتێك سه‌ره‌تا له‌سه‌ر خۆتان جێبه‌جێی بكه‌ن، بزانن ده‌توانن بگۆڕێن، ئه‌گه‌ر نه‌تانتوانی، ئه‌و كاته‌ چاوه‌ڕی گۆڕینی كه‌سانی دیكه‌ مه‌كه‌ن.