ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە یەکێک لە بەرنامەکانی کەناڵی "LBC" میسری تایبەت بە جۆرەکانی جیابونەوە"تەڵاق" و چۆنێتی ڕوودانی ئەو دیاردەیە، پێشکەشکارێک پەیوەندیەکی بۆهات و مێردەکەی لێی توڕە بوو و تەڵاقی دا .

دوای ئەوەی پێشكەشكارەكە لەلایەن هاوسەرەكەیەوە پەیوەندی پێوە دەكات لەکاتی پەخشەکەدا وەڵام دەداتەوە و پێیدەڵێت "بۆچی بێ پرسی من لەسەر تەلەفیزیۆن دەرکەوتویت و تۆ تەڵاق درایت".

دواتر دەردەکەوێت پەیوەندیەکەی تەنها بۆ ڕونکردنەوەی جۆرەکانی تەڵاقە و جۆرێک بوو لە سیناریۆی بەرنامەکە و پێشکەشکارەکە ڕێکی خستبوو .

خانمە پێشکەشکار "هبە زیاد" ئاشکرایکرد "بۆئەوەی تەوەرەی بەرنامەکەیان ڕون بکەنەوە ئەوکارەی کردووە و لە ژیانی ڕۆژانەمان چەندین حاڵەتی لەوجۆرە دەبینین و دەبیستین"