ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بۆیەکەم جار خانمێک لە ئوسترالیا لە بەشی "سی سێکشن" ی تایبەت بە منداڵ بون ڤیدیۆیەی منداڵ بونی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان داناوە و دواتریش لە لایەن پزیشک "جۆهان فرانک لوگۆ " بڵاوکراوەتەوە .

 خانمەکە ناوی "ئەنجێلا گایلۆی"ەو لە تۆڕی کەمەڵایەتی خۆی لە فەیسبوک ڕۆژی سێ شەمە گرتەکەی بڵاوکردۆتەوە و ژمارەیەکی زۆر خەڵک بینەری بون و سەرسامی خۆیان بە بەهێزی ئەو خانمە لە شکاندنی کۆت و بەندەکانی نیشانداوە .

 وەک کەردەکەوێت خانمەکە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە و لەوکاتەدا بەکامێرا ڤیدیۆ تۆماردەکرێت و دواتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە .

 خانمەکە بۆ ئەوەی خانمان زیاتر بەرچاو ڕون بن و لە منداڵ بون نەترسن ئەو کارەی کردووە و بۆیەکەم جاریشە خانمێک رێگە دەدات بەوشێوەیە فیدیۆیی بڵاوبکرێتەوە.