ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ڕه‌نگه‌ دایكان و باوكان زۆرجار بێزار ببن به‌هۆی زۆر میز كردنی منداڵه‌كانیان له‌ شه‌واندا،به‌جۆرێك هه‌ندێك له‌ منداڵه‌كان ڕه‌نگه‌ له‌ ئاستێكی له‌ ڕاده‌ به‌ده‌ر بێت و بیێته‌ هۆی هه‌راسان كردنی منداڵه‌كه‌و دایك و باوكه‌كه‌.

میزكردن له‌ كاتی شه‌واندا یه‌كێكه‌ له‌و دۆخه‌ ته‌ندروستییانه‌ی توشی ته‌مه‌نه‌ جیاوازه‌كانی منداڵان ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی هه‌راسان كردنی دایكان و باوكان،هه‌روه‌ها ئه‌م كێشه‌ ته‌ندروستییه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ندین هۆكاری جه‌سته‌ی و ده‌رونی .

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م كێشه‌یه‌ ده‌توانرێت به‌ سێ هه‌نگاو چاره‌سه‌ر بكرێت :

- 15 خوله‌ك به‌ر له‌ نوستن منداڵه‌كه‌ت له‌ناو ده‌فرێكی گه‌وره‌ی ئاوی سارد به‌ پێ بڕوات.

- كه‌وچكێك هه‌نگوین له‌ناو كوپێك ئاوی گه‌رم بتوێنه‌ره‌وه‌ و به‌ر له‌ نوستن بیده‌ به‌ منداڵه‌كه‌ت.

- دوو دڵۆپ ڕۆنی سنه‌وبه‌ر و دوو دڵۆپ له‌ ڕۆنی باده‌م و دوو دڵۆپ له‌ ڕۆنی گوڵه‌ حاجیله‌ تێكه‌ڵ بكه‌و شه‌وانه‌ به‌ر له‌ نوستن ناوچه‌ی سكی منداڵه‌كه‌تی پێ بشێله‌.