ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

فیلمی ئەنیمەیشنی كوردی (بێدەنگی ئاسمان) لەدەرهێنانی جوبرائیل ئەبوبەكر لەفێستیڤاڵێكی سینەمایی نێودەوڵەتی لەوڵاتی سویسرا خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی درایە. 

دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر لەبارەی خەڵاتەكەوە رایگەیاند "(بێدەنگی ئاسمان) لەمیانەی بەشداریكردنی لە فێستیڤاڵی خەڵاتەكانی لارجۆ فیلم لەسویسرا، خەڵاتی سێهەمی باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی پێبەخشرا". 

(بێدەنگی ئاسمان) نوێترین بەرهەمی سینەمایی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكرە و بەسپۆنسەری عەباس فازڵ عەبدولرەحمان خاوەنی زانكۆی نۆلج بەرهەمهێنراوە و لەماوەی تەنها 4 مانگدا بەشداری لەنزیكەی 40 فێستیڤاڵی سینەمایی جیهانی، كردوە و چەند خەڵاتێكیشی پێبەخشراوە. 

سیناریۆی فیلمەكە پشتیوان عەبدوڵا نوسیویەتی‌و كاری گرافیك‌و دەنگ لەلایەن سەباح شەهدی و كاری موزیكی فیلمەكەش رامتین لهۆنی جێبەجێی كردوە، ماوەی فیلمەكە 100 چركەیە و بەرهەمی ساڵی 2017-یە.