ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە لێكۆڵینەوەكی زانكۆی ستیرلینگدا هاتووە كە كارمەندانی ناو فڕۆكە Aircrew لەوانەیە دوچاری چەند گرفتێكی تەندروستی ببنەوە. كەسانی فڕۆكەوان و هەموو كارمەندانی ناو فڕۆكە و ئەو كەسانەی كە زۆر بە فڕۆكە سەفەر دەكەن لەوانەیە كە دوچاری ئەم گرفتانە ببنەوە لەبەر پیسبوونی هەوای ناو فڕۆكە بە سووتەمەنی و زەیتی بزوێنەرەكانی فڕۆكە. لێكۆڵینەوەكانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی WHO جەختیان لەمە كردۆتەوە كە پیسبوونی هەوای ناو فڕۆكە هۆكاری هۆكاری سەرەكییە بۆ چەند گرفتێكی تەندروستی لە تاقمی فڕۆكە كە كاتێكی زۆر لەناو فڕۆكەدا بەسەردەبەن. گرفتە تەندروستییەكان بریتین لە: سەرسووڕان، سەرئێشە، گرفت لە هەناسەدا، گرفت لە بینیندا. ئەمەش روونكراوەتەوە كە لەوانەیە ئەندامانی تاقمی فڕۆكە جگە لە سەرئێشە و سەرسووڕان، دوچاری گرفتی تەندروستیی گەورەتر ببنەوە وەكو دەست لەرزین Tremor، لەبیرچوونەوە، سەرئێشەیەكی توند كە بۆ ماوەیەكی زیاتر بەردەوام دەبێت. هەستكردن بە بۆنێكی نائاسایی لەناو فڕۆكەدا مانای پیسبوونی هەوای ناو فڕۆكە دەگەیەنێت، ئەمە كە هەندێك جار لەناو چەند فڕۆكەیەكدا روویداوە تاقمی فڕۆكەی ناچاركردووە كە ماسكی ئۆكسجین بەكاربێنن و فڕۆكە بۆ ماوەیەك بە ناچاری بنیشێتەوە. سستمی سووڕی هەوای پاك لەناو فڕۆكەدا لە ئێستادا كە ئەگەری پیسبوونی هەوای ناو فڕۆكەی لێدەكرێت بریتییە لە فلتەركردنی هەوای دەرەوە كە دەگاتە ناو بزوێنەرەكانی فڕۆكە، پاشان هەاویەكە دەپەستێنرێت و سارد دەكرێتەوە پێش گەیشتن بە شوێنی تاقم و كابینەی فڕۆكە. ئەم سستمە لە هەموو فڕۆكەی هێڵە بازرگانییەكاندا پەیڕەودەكرێت جگە لە فڕۆكەی بۆینگی گەورەی 787.