ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خەمۆكی Deoression تەندروستیی كەسانی تووشبوو بە نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ ئاڵۆزتر دەكات، هەورەها گەلێك كەس پاش دەستنیشانكردنی نەخۆشیی دڵ ئینجا دوچاری خەمۆكی دەبن. لە ئامارە پزیشكییەكاندا هاتووە كە رێژەی ئەگەری خەمۆكی لە كەسانی تووشبوو بە نەخۆشیی دڵ دەگاتە زیاتر لە 15%، ئەمەش روونكراوەتەوە كە ئەگەری مردن لە نەخۆشانی دڵدا تا 2 هێندە زیاد دەكات، جا ئەگەر خەمۆكییەكە پێش یان پاش تووشبوون بە نەخۆشی دڵ روویدابێت، هەروەها ئەگەر خەمۆكی كورت خایەن یان درێژخایەن بێت. خەمۆكی لە تەمەن مەترسیدارترە كە باس لە نۆرەی دڵ و نەخۆشیی شەكرە دەكرێت. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە خەمۆكی بەهێزترین فاكتەری ریسكە بۆ مردن لە كەسانی تووشبوو بە نەخۆشیی دڵدا بە بەراورد لەگەڵ فاكتەرە ریسكەكانی تری وەكو تەمەن، نۆرەی دڵ و پەككەوتنی دڵ، نەخۆشیی شەكرە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، پەككەوتنی گورچیلە. بەگشتی كەسانی تووشبوو بە خەمۆكی گرنگی زۆر بە پابەندبوون بە ژەم و كاتی بەكارهێنانی دەرمان نادەن، هەروەها پەیڕەوی خۆراكی هاوسەنگ و مەشقی وەرزشی ناكەن. لە لایەكی ترەوە، خەمۆكی هۆكارە بۆ چەند گۆڕانێكی فسیۆلۆژی لە لەشدا كە مەترسی بۆ تەندروستی زیاد دەكەن، بۆیە خەمۆكی لە كەسانی تووشبوو بە نەخۆشیی دڵ پێویستییان بە چارەسەر و چاودێری زۆر هەیە.