ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئایا مەزاجت ناخۆشە، دوچاری لەبیرچوونەوە بوویت و ناتوانیت لە كارتدا وردبین بیت؟ پێویستە درك بەمە بكەیت كە لەوانەیە هۆكاری هەموو ئەمانە بگەڕێتەوە بۆ باری تەندروستی و ستایلی ژیانت كە دەبنە لەمپەر لەبەردەم نوێبوونەوەی خانەكانی مێشك و ئەنجامدانی فرمانەكان لە بەرزترین ئاستدا. بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی وزە و بەهێزكردنی مێشك، پەیڕەوی ئەم هەنگاوانە بكە:

• مەشقی فیزیكی مامناوەندی ئەنجام بدە، بەتایبەتی یۆگا، پیادەڕۆیی، لێخوڕینی پایسكل، هەروەها مەلە كە هانی سووڕی خوێن بۆ مێشك دەدات.

• هەوڵ بدە بەیانی و ئێوارە بۆ ماوەی چەند خولەكێك خۆت بدەیتە بەر تیشكی خۆر بە مەبەستی دروستبوونی ڤیتامین D لەژێر پێست و رێكخستنی كاتژمێری بایۆلۆژیی لەش.

• رۆژانە چای یان قاوە بخۆرەوە چونكە كافائین لەخۆدەگرن كە تواناكانی مێشك بەهێز دەكات. جگە لە كافائین، قاوە دەوڵەمەندە بە ماددە پۆلیفینۆلەكان Polyphenols كە سیفەتی دژەئۆكسانیان هەیە و خانەكان لە كاریگەرییە خراپیەكانی كۆلكە سەربەستەكان دەپارێزن كە مۆلیكیولی ناتەوای ئۆكسجینن لە ئەنجامی كرداری ئۆكسانەوە پەیدا دەبن.

• دووركەوە لە شەكر، چونكە شەكر گرفت دەخاتە بەردەم زوو نوێبوونەوەی خانەكانی مێشك.

• لە كۆتایی دوشی بەیانیان یان دوشی پێش نووستن، بۆ ماوەی 20 چركە لەژێر ئاوێكی سارددا بمێنەوە، بەمەوە ئاستی هەوكردن Inflammation لە لەشدا كەم دەبێتەوە هاوكات لەگەڵ تاودانی میتابۆلیزم.

• با ژووری نووستنت كەمترین و كزترین رووناكی تێدابێت بەتایبەتی رووناكیی LED، مۆبایل و تابلێت و كۆمپیوتەر بە ئاستی رووناكی كزەوە بەكاربێنە و لەكاتی نووستندا هەموویان بكوژێنەوە.

• كانزای مەگنسیۆم كاریگەریی سترێس لەسەر شانەكانی مێشكدا كەمدەكاتەوە، هەوڵ بدە رۆژانە 600-800 ملگم مەگنسیۆم بە شێوەی حەب وەربگرێت بەتایبەتی لەكاتی بەیانیدا.

• واباشترە كە تا دەكرێ ژووری نووستنت تاریك بێت كە هانی دەردانی هۆرمۆنی میلاتۆنین Melatonin دەدات كە بە هۆرمۆنی خەو ناسراوە.