ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەك لە هیندستاندا دەركەوتووە كە زیاتر لە 15%ی پیاوانی دانیشتوانی شاری نیودەلهی دوچاری نەزۆكی Infertility بوونەتەوە، هۆكارەكەش دەگەڕێتەوە بۆ جگەرەكێشان، قەڵەوی، سترێس لەگەڵ كەمی جوولە، هەروەها تا رادەیەكی زۆیش پیسبوونی ژینگە و بەكارهێنانی دەرمانی سترۆیدی. جگەرەكێشان و قەڵەوی و پیسبوونی ژینگە دەبنە ئەگەری نەزۆكیی پیاو لە رێگای كەمبوونەوەی ژمارەی سپێرمەكان و ناچاڵاكبوونیان، بەمەشەوە توانای گەیشتنی سپێرم بە هێلكۆكە و پیتاندنی زۆر كەم دەبێتەوە. پیسبوونی ژینگە بەتایبەتی زیادبوونی ئاستی ئۆزۆن و دوانە ئۆكسیدی سۆلفەر و ماددەی كیمیایی تر هۆكارن بۆ زیادبوونی رێژەی كۆلكە سەربەستەكان Free radicals لە خوێنی مرۆڤدا كە دەبنە ئەگەری دابەزاندنی ژمارە و كوالیتی سپێرمەكان. رێگاكانی خۆپاستن لە نەزۆكیی پیاو ئەمانەن: خۆراكی هاوسەنگ و دەوڵەمەند بە ماددە دژەئۆكسانەكان بۆ نموونە تەماتە، پەتاتەی شیرین، شووتی، ماسی، هەنار، گێزەر، هەروەها بەكارهێنانی كۆمەڵە ڤیتامین Multivitamin، بەكارهێنانی كانزای زینك كە رۆڵی پۆزەتیڤی هەیە بۆ تەندروستی سپێرمەكان، خواردنی شوكولاتەی تاریك كە دەوڵەمەندە بە ترشە ئەمینی ئەرجینین Argenine رۆڵی هەیە بۆ زیادكردنی ژمارە و بەشتركردنی جوولەی سپێرمەكان، خواردنی بڕی باشی ئاو رۆژانە كە یارمەتی دروستبوونی سپێرم دەدات، هەروەها كۆنترۆلكردنی كێشی لەش و ئەنجامدانی مەشقی فیزیكی گرنگی زۆریان هەیە.