ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زۆربەی خەڵك خۆراكی بێ خوێ پەسەند ناكەن، كەسانێكیش حەزیان لە خۆراكی پڕ خوێیە، ئەگەرچی ئەمە بە ئاسایی هەژمار دەكرێت، بەڵام لە هەندیك كەسدا حەزەكە زۆر بەهێزە و بڕی زۆر زیادی خوێ دەخەنە خۆراكیانەوە، ئەم حاڵەتە پێوەندی بە هەندێك نەخۆشییەوە هەیە كە حەزی توندی خوێ Salt craving دەبێتە تاكە نیشانە. كەسانی تووشبوو بە حەزی خوێ ئارەزووی ئەو خۆراك و شلەمەنییانە دەكەن كە رێژەیەكی بەرزی خوێ لەخۆدەگرن كە بە چێژی زۆربەی خەڵك ئەم خۆراك و شلەمەنییانە شۆرن و پەسەندی ناكەن و نایخۆن. كلۆریدی سۆدیۆم یان خوێی چێشت تاكە خوێ نییە كە دەیخۆین، لە راستیدا خۆراكی سەردەم بە شێوەیەك پرۆسێسكراوە كە پڕن لە خوێی تر جگە لە كلۆریدی سۆدیۆم. تووشبوو بە حەزی خوێ بەگشتی خوێی زیاتر دەخاتە سەر زۆربەی خۆراكەكان هەتا ئەو جۆرانەی خۆراك كە رێژەی بەرزی خوێ لەخۆدەگرن، ئەو خۆراكانەی كە رێژەی بەرزی خوێ لەخۆدەگرن بریتین لە: سەوزەی قوتووبەند، ئیندۆمی،جۆرەها سۆس Sauses، گۆشتی قوتووبەند و پرۆسێسكراو، چەرەزاتی شۆر. حەزی سووكی خوێ گەلێك جار لەبەر برسیبوون سەرهەڵدەدات كە بۆ ماوەیەكی كەم بەردەوام دەبێت و زوو لەخۆیەوە نامێنێت بەبێ خواردنی خوێ، بەڵام حەزی بەردەوامی خوێ كە تەنیا بە خواردنی خوێ دابمركێت، ئەوا بەگشتی نیشانەیەكە بۆ هەندێك حاڵەتی پزیشكی و نەخۆشی. ئەو حاڵەت و نەخۆشییانەی كە دەبنە هۆی حەزی خوێ بریتین لە: 

• كەمبوونەوەی شلە و ئەلیكترۆلایتەكانی لەش یان وشكبوونەوە Dehydration لەبەر زیاد ئارەقەكردن، رشانەوە، سكچوون، زیادبوونی میزكردن.

• دووگیانی، لەبەر پێداویستییە خۆراكییەكانی كۆرپە و كاریگەریی هۆرمۆنەكان.

• نەخۆشیی گورچیلە كە دەبێتە هۆی وشكبوونەوە لەبەر تێكچوونی هاوسەنگی هەڵمژین و دەردانی ئاو و ئەلیكترۆلایتەكان Electrolytes وەكو سۆدیۆم، پۆتاسیۆم، كلۆراید، كالسیۆم، مەگنسیۆم، بایكاربۆنێت.