ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

  

لە کاتێکدا ڕێکخراوی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بڵاوی کرده‌وه‌  جێگای خۆشحاڵیه‌ که‌ ده‌بینن له‌ ئێستادا نه‌خۆشی ئایدز له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو که‌می کردووه‌، به‌ڵام ته‌نها هه‌واڵه‌که‌ بۆ کیشوه‌ره‌ پیره‌که‌ به‌و شێوه‌یه‌ نیه‌، به‌ڵکو له‌ ووڵاتانی ئه‌وروپا ده‌رده‌که‌وێ نه‌خۆشی ئایدز  زیادی کردووه‌ ، به‌ ووته‌ی رێکخراوی تەندروستی جیهانیی ده‌بلیو ئێچ ئۆ لەو کاتەوەی تۆماری ئەیدز دەکرێ، هیچ ساڵێک هێندەی ساڵی 206 حاڵەتی ئەیدز تۆمارنەکراوە . 

لەگەڵ کەمبوونەوەی حاڵەتە نوێیەکانی ئەیدز لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان، کیشوەری ئەورووپا تازە بە تازە ریکۆرد دەشکێنێ لە تۆمارکردنی زۆرترین حاڵەتی ئەیدز لە مێژووی خۆیدا، بەوەی ساڵی رابردوو لەو کیشوەرە 160 هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی تووشکەری ئەیدز تۆمارکراون کە 80% یان لە رۆژهەڵاتی ئەورووپان .

 ئایدز یان "AIDS" كە كورتكراوەیAcquired immune deficiency syndromeو وەرگێڕانی كوردییەكەی دەبێتە نەخۆشیی نوقسانی سیستمی بەرگریی لەش، لەو نەخۆشییەدا سیستمی بەرگریی لەش لاواز دەبێت و هۆكاری نەخۆشییەكەیش "ڤایرۆسی نوقستانی بەرگریی لەش"ە.

ئایدز بۆ یەكەم جار لە ساڵی 1981 لە ئەمەریكا دۆزرایەوە، ئەوە نەخۆشییە لە نێو بەكارهێنەرانی مادەی هۆشبەر و هاوڕەگەزبازە نێرەكاندا دیتراوە،

 لە نەخۆشییەكەدا ئەوە كەسانە، سیستمی بەرگریی لەشیان تووشی كەموكورتی و لاوازی دەهات و لە دەرەنجامی ئەوەدا تووشی پەسیوی، شێرپەنجەی پێست و چەندین نەخۆشی تر دەبوون.

ئه‌و نه‌خۆشیه‌ له‌ ئێستادا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ به‌شێک له‌ کۆمه‌ڵگاکانی جیهان ده‌کات و مه‌ترسی گه‌وره‌ی دروست کردووه‌ ، بۆیه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان به‌هاوکاری چه‌ند لایه‌نێکی په‌یوه‌ندیدار پلانی ئه‌وه‌یان داناوه‌ تا ساڵی 2030 هه‌وڵه‌کانیان به‌ جۆرێک بخه‌نه‌ گه‌ڕ که‌ بتوانن ئاستتێک بۆ ته‌شه‌نه‌ سه‌ندنی ئایدز له‌ جیهان دابنێن .

لە راپۆرتێکی هاوبەشی رێکخراوی تەندروستی جیهانیی و ناوەندی ئەورووپی بۆ پێشگیریی و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان، هاتووە کە لە مێژوودا هیچ ساڵێک هێندەی ساڵی پار حاڵەتی ئەیدز له‌ ووڵاتانی تۆمار نەکراون، هۆشداریش دەدات ئەگەر دۆخەکە بەمشیوەیە بەردەوامبێت، ئەوە ئاستەم دەبێ ئەو پلانە نێودەوڵەتییە بێتەدی کە بە نیازە تاکو ساڵی 2030 کۆتایی بە بەربڵاویی ئەیدز بهێنرێ

راپۆرتەکە داوادەکات هەلی زیاتری پشکنین بۆ خەڵکی بڕەخسێندرێن بۆ زوو دەستنیشانکردنی ئەیدز، لە رێگەی بڵاوکردنەوەی ئامرازەکانی خۆپشکنین و پەرەپێدانی و زیادکردنی نێوەندەکانی پشکنین بۆ دەستنیشانی نەخۆشییەکە.

راپۆرتی هاوبەشی رێکخراوی تەندروستی جیهانیی و نیوەندی ئەورووپی بۆ پێشگیریی و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان، دەڵێ ساڵی 2007 لە ئەورووپا لەنێو 100 هەزار کەس 12 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی تووشکەری ئەیدز بۆ هەر ساڵێک تۆماردەکران، کەچی ساڵی 2016 ژمارەکە گەیشتووەتە 18.2، ئەوەش بە واتای ئەوە دێت لە 10 ساڵی رابردوو رێژەی تووشبوون بە راددەی 52% زیادیکردووە.

زۆربوونەکەش زیاتر لە رۆژهەڵاتی کیشوەرەکەیە و 4 لە پێنجی حاڵەتە نوێیەکان لە وڵاتانی رۆژەهەڵاتی ئەورووپا تۆماردەکرێن

به‌ پێی داتاکانی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی تاكو ئێستا ئایدز 39 ملیۆن كەسی كوشتووە ، ئەوەی مەترسیدارترە ناهۆشیاریی خەڵكە لەبارەی ئەم نەخۆشییە، چونكە ناهۆشیاری رێگەی سەرەكی گواستنەوەیەتی

ساڵی رابردوو ملیۆنێك و دووسه‌د هه‌زار كەس بە ئایدز مردوون و رۆژانە 600 منداڵ تووشی ئەو نەخۆشییە بوون که‌ هۆکاره‌که‌ی دایک و باوکیاننن،