ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یوسف عوسمان حمد

ئه‌ركی دایك و باوك جی ده‌بێت ؟

1- سه‌رچاوه‌ی درۆكه‌ بزانه‌ (لاسایی كردنه‌وه‌یه‌ یان فێربوون یان ترسه‌ ).

2- به‌رله‌وه‌ی بیر له‌ سزا بكه‌یته‌وه‌ پالنه‌ره‌كانی درۆ بزانه‌ .

3- ئه‌گه‌ر زانیت درۆ ده‌كات پێی مه‌لێ‌ تۆ درۆزنیت . 

4- ئه‌گه‌ر زانیت منداله‌كه‌ت له‌ گێرانه‌وه‌ی بابه‌تیك زێده‌رۆیی ( مبالغه‌ ) ده‌كات قسه‌ی پێ مه‌بره‌ مه‌لێ درۆده‌كه‌یت ئه‌وه‌ راست نیه‌ بلێ ئه‌م شتانه‌ له‌ ده‌فتره‌كه‌ت بنووسه‌وه‌ .

5- به‌رده‌وام پێ مه‌لێ هه‌موو براده‌ره‌كانت درۆ ده‌كه‌ن .

6- ئه‌گه‌ر هه‌له‌یه‌كی كرد هه‌ولبده‌ بۆی راست بكه‌یته‌وه‌ نه‌ك بیترسێنی چونكه‌ توێژینه‌وه‌كان ده‌لێن سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی درۆ ترسه‌ .

7- ئه‌گه‌ر قسه‌ی راستی كرد واته‌ راستگۆ بوو ده‌ست خۆشی لێ بكه‌و پاداشی بكه‌ .

8- ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد منداله‌كه‌ت درۆ ده‌كات له‌به‌ر چاوی كه‌س پێ مه‌لێ ده‌كرێت به‌ته‌نها هه‌موو شتێكی بۆ روون بكه‌یته‌وه‌ .

  • 1