ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە لێكۆڵینەویەكدا هاتووە كە لەكاتی دانیشتندا ئەگەر هەر نیو كاتژمێر جارێك هەڵسیتەوە و جوولانەوەیەك ئەنجام بدەیت ئەوا خۆت دپارێزیت لەو گرفتە تەندروستییانەی كە لە ئەنجامی زیاد دانیشتن پەیدادەبن. لە لێكۆڵینەوەكەدا ئاماژە بەمەش كراوە كە كەمكردنەوەی كاتی دانیشتن بۆ هەر جارەی 21 خولەك هەنگاوێكی زۆر ئەرێنیە بۆ تەندروستییەكی باش. لەكاتی دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر ژمارەیەك گۆڕانی ورد لەلەشدا روودەدەن، بۆنموونەپاش دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر ئینجا هەڵسان ئەوا لەماوەی 90 چركەی هەڵساندا سستمی خانەیی و ماسوڵكەكانی لەش چاڵاك دەبنەوە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ شەكری خوێن، كۆلیستیرۆل، چەوری گلیسیریدە سیانییەكان هاوكات لەگەڵ هاوسەنگیی هۆرمۆنی ئینسولین. لەش لەسەر ئاستی مۆلیكیول یان گەردیلەییدا بە درێژایی رۆژ لە چاڵاكیدایە، لەكاتی زۆر دانیشتندا هەموو چاڵاكییەكان خاودەبنەوە یان دەوەستن، ئەمەش هۆكارە بۆ زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە گەلێك گرفتی تەندروستی و نەخۆشی وەكو: گۆڕان لە هاوسەنگیی بەكتریای كۆئەندامی هەرس یان ریخۆڵە Gut microbiota كە هۆكارە بۆ هەوكردن و گرژبوونی كۆڵۆن، هەستەوەری، رەبو، قەڵەوی، نەخۆشیی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، كزبوونی فرمان و تواناكانی مێشك لەبەر كەمتر گەیشتنی خوێن و ئۆكسجین بە شانەكانی مێشك، ئازار و گرژبوونی ماسوڵكەكانی شان ومل، زیادبوونی فشار لەسەر بڕبڕەكانی پشت كە هۆكارە بۆ ئازاری پشت و ئەگەری خزینی دیسك یان كڕكڕاگەی نێوان بڕبڕەكان Disc prolapse، شل و شۆڕبوونی دیواری سك لەبەر كەمبوونەوەی تۆنی ماسوڵكەكانی دیواری سك، كەمبوونەوەی ئاستی جوولەی جومگەی نێك لەگەڵ سخبوونی جومگە و بێهێزبوونی ماسوڵكەكانی ناوچەكە، زیادبوونی ئەگەری دەوالی قاچەكان Varicose Veins و مەیینی خوێن لەناو خوێنبەرەكانی قووڵی قاچدا DVT، لاوازبوون و پووكانەوەی ئێسكەكان.

  • 1