ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یوسف عوسمان حمد

-له‌رووی ده‌روونیه‌وه‌ ئه‌ركی دایك و باوك لێره‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات :

1-متمانه‌ بۆ منداڵه‌كه‌ت دروست بكه‌.

2-هه‌وڵبده‌ جۆری نه‌خۆشیه‌كه‌ی لا ئاسان بكه‌یت .

3-به‌رده‌وام پێی بلێ به‌هێزبه‌ تۆ به‌هێزی .

4-هه‌رگیز له‌به‌رچاوی منداڵ نابێت نیگه‌ران و چاو به‌ فرمێسك بیت .

5-به‌لاوازی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌ كه‌ناتوانێت هیچ كارێك بكات ته‌نانه‌ت ناتوانێ بۆ خۆی ئاو بخواته‌وه‌ .

6-كاری ده‌ستی فێربكه‌ با له‌ رێگای وێنه‌كێشان گوزارشت له‌ ناخی خۆی بكات .

7-ده‌وروبه‌ری مامه‌له‌ی ئاسایی له‌ گه‌ڵ بكه‌ن نه‌ك هه‌ست بكات مامه‌ڵه‌ی ئه‌و جیاوازتره‌ له‌ خوشك و برایه‌كانی.

8-له‌ كاتی تووره‌بوونی منداڵه‌كه‌ت له‌ ئازاره‌كانی تێبگه‌ و نیگه‌رانی و بێزاری ده‌رمه‌بره‌ .

9-به‌رده‌وام پێی بلی ئه‌م كاره‌ت دروسته‌ و ئه‌م كاره‌ت هه‌له‌یه‌ .

10-به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسان و زانستی هه‌ندێك له‌ نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه‌ی پێ بلێ وه‌كو قژ رووتانه‌وه‌ و بێتاقه‌تی و لاوازی جه‌سته‌یی، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتداپێی بلێ ئه‌مانه‌ كاتیه‌ و به‌سه‌ر ده‌چێت ئه‌گه‌ر به‌هێز بوویت .

11- با له‌ ژینگه‌ی هاورێ و یاریكردن دانه‌برێت به‌له‌به‌رچاو گرتنی رێنمایی پزیشكی تایبه‌تی خۆی . چونكه‌ دایك و باوك ده‌بێ له‌م كاته‌دا وه‌كو شاره‌زاو یاریده‌ده‌ر و هاوكاری پزیشك بن بۆ منداڵه‌كه‌یان .

  • 1