ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پسپۆران ئاماژە بەوە دەكەن كە زۆربەی كەسەكان لە وەرزی زستاندا توانای كۆنترۆلكردنی ئارەزووی خواردن لەدەست دەدەن بەتایبەتی خواردن و خواردنەوە گەرمەكان. هەستكردن بە دڵتوندی كە باوە لە وەرزی زستاندا، هەندێك جار لە هەندێك كەسدا پەرەدەسەنێت بۆ حاڵەتی خەمۆكیی زستان Winter depression، ئەمەش لەوانەیە كە هاندەر بێت بۆ زیاد خواردنی خۆراكی كاربۆهیدراتی وەكو هەویركاری و كێك و شیرینی بەتایبەتی لە شەوە درێژ و ساردەكاندا. ئەمەش لە گەلێك لێكۆڵینەوەدا جەختی لەسەر كراوەتەوە كە خواردنی خۆراكی پڕ وزە و چەور هەستكردن بە خۆشی لە مێشكداپەیدا دەكات بەتایبەتی لە كەسانی تووشبوو بە خەمۆكیی زستان. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە لەگەڵ رۆژە سارد و تاریكەكانی زستاندا كە هەور چڕ و رەش هەڵدەگەڕێت، ئارەزووی خواردن زیاد دەبێت وەكو پێویستییەكی بایۆلۆژی لەش، بەم پێیە زیاد خواردن بە تێكڕایی دەبێتە هۆی وەرگرتنی بڕی 100 كالۆری یان زیاتر كە هاوكاتە لەگەڵ خێرا خواردن كە وامان لێدەكات درەنگتر هەست بە تێربوون بكەین و بڕی زیاتر بخۆین، ئەمەش لە گەلێك كەسدا هاندەر دەبێت بۆ زیادبوونی كێشی لەش بەتایبەتی لەو كەسانەی كە لە وەرزی زستاندا كەمتر مەشقی ورەرزشی ئەنجام دەدەن یان مەشق ئەنجام نادەن.

  • 1