ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەموو كەسێك لەكاتی جیاوازدا دوچاری تووڕەبوون و نیگەرانی دەبێتەوە، ئەمەش كاردانەوەیەكی ئاساییە لە مرۆڤدا. بۆ هەندێك كەس پێداویستییەكان و فشاری رۆژانە دەبنە مایەی نیگەرانی لەرادەبەدەر Excessive worry كە رێگا خۆش دەكات بۆ هەستكردن بە ئاستێكی بەرزی پەستی. پەستی Anxiety لەوكاتەدا دەبێتە مەسەلە كە كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر ئەنجامدانی كاری رۆژانە و پێوەندییە كۆمەڵایەتییەكان. گەلێك بارودۆخی ژیان دەبنە ئەگەری نیگەرانی، بەڵام كە نیگەرانی توند و بەردەوام دەبێت ئەوا لەوانەیە كە ببێتە پەستی كە كاریگەریی نێگەتیڤی زۆر دەكاتە سەر تەندروستی. پەستی باوترینی نەخۆشییە دەروونییەكانە، كەسانی تووشبوو دوچاری گرفتی بەردەوام دەبن لە تەركیزكردن و بەردەوام دەكەونە ژێر ترس و نیگەرانی توند لەگەڵ نیشانەی تری وەكو: هەستكردن بە بێهێزی و هیلاكیی جەستەیی، سەرئێشە، سەرسووڕان بەتایبەتی لە نەوجەوان و گەنجەكاندا، گرژبوونی ماسوڵكە لەگەڵ هەستكردن بە سووتانەوە یان ئازار لە ماسوڵكەكاندا، ئازار یان ناڕحەتیی گەدە، دەست لەرزین، ترس لە هەڵەكردن، زیاد گومانكردن. لەكاتی سەرهەڵدانی نۆرەیەكی توندی پەستیدا، نیشانەی تر دەردەكەون وەكو: زیادبوونی لێدانەكانی دڵ، هەستكردن بە گرانی لە قوڕگ و سینگدا، هەناسەڕاوكێ، هەستكردن بە سووكبوونی سەر یان سەرسووڕان، ئارەقەی سارد لەگەڵ ساردبوونی دەستەكان، كێشە لە نووستندا بە شێوەی گرفت لە چوونە خەو یان زوو لەخەو هەڵسان.

  • 1