ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

مەشقی وەرزشی ماوەكەی هەر چەند بێت سوودی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام پێویستە كە بە باشترین كاتی گونجاو بۆ مەشقكردن ئاشنا بیت. ئۆكسجین و كاتژمێری بایۆلۆژی لەناو خانەدا بە هەماهەنگی و بە ریتمێكی تایبەت Circadian rhythm لەناو خانەكانی ماسوڵكەدا كاردەكەن بۆ بەهەمهێنانی وزە، هەروەها توانای خانە بۆ جێبەجێكردنی زۆربەی فرمانە گرنگەكان دەگۆڕێت لەكاتی جیاوازی رۆژدا. لەكاتی ئەنجامدانی مەشقی سووكدا، خانەكانی لەش زۆر بە پەرۆش دەبن بۆ ئۆكسجین بە مەبەستی دابینكردنی وزە بۆ لەش، بەڵام كە مەشقی وەرزشی توندتر دەبێت و بڕی كەمتری ئۆكسجین بەردەست دەبێت، لەش پەنا دەباتە بەر كۆگاكانی شەكر و چەوری بۆ دابینكردنی وزە. شەكر و چەوری خەزنكراو لە لەشدا كە سەرچاوەی بێ ئۆكسجینی وزەن، دەبنە هۆی كۆبوونەوەی ترشی لاكتیك Lactic acid كە وامان لێدەكات هەست بە ماندووبوون بكەین و لە توندیی مەشقەكە كەم بكەینەوە بە مەبەستی دابینكردنی ئۆكسجین لە رێگای هەناسەوە بۆ بەرهەمهێنانی وزە. لە چەند لێكۆڵینەوەیەكدا هاتووە كە پاراستنی دروستیی كاتژمێری ناوەوەی لەش لە رێگای نووستنی تەواو لەكاتی شەودا لەگەڵ بەركەوتن بە تیشكی خۆر لەكاتی گونجاوی رۆژدا لەوانەیە كە ئاستی هەوكردن لە لەشدا كەم بكاتەوە و ئازاری پشت سووك بكات.

  • 1