ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

مێشك یەكێكە لە پێكهاتە زۆر ئاڵۆزەكانی لەش، یادەكان كورت خایەن و درێژخایەنن كە بە رێگای جیاواز لە مێشكدا خەزن دەكرێن. لەبیرچوونەوە Forgetfullness بریتییە لە گرفت یان دواكەوتن لە هێنانەوەی زانیارییە خەزنكراوەكان لە مێشكدا كە لەوانەیە بەشێكی ئاسایی بێت لە بەساڵاچوون، بەڵام گەلێك هۆكاری تریش هاوكات لەگەڵ فشارەكانی ژیانی سەردەم دەبنە ئەگەری زوو لەبیرچوونەوە یان توانای تەركیز و سەرنجدان كەم دەكەنەوە وەكو: كەم نووستن و خەوزڕان، زیانی لابەلای هەندێك دەرمان بەتایبەتی دەرمانە ئارامبەخشەكان و دەرمانی دژەهەستەوەری، سستبوونی گلاندی دەرەقی Hypothyroidism كە لە رێگای زیادبوونی ئەگەری خەمۆكی و تێكدنی خەو دەبێتە هۆی لەبیرچوونەوە، سترێس و پەستی، زیاد خواردنەوەی ئەلكهول، خەمۆكی، جگەرەكێشان، خۆراكی دەوڵەمەند بە چەوری، هەوكردنەكان بە بەكتریا یان ڤایرۆس، كەمی ڤیتامین B12. نەخۆشیی ئەلزهایمەر Alzheimer's بە كەمی دەبێتە دەبێتە هۆی زوو لەبیرچوونەوە. جگە لە دۆزینەوە و چارەسەركردنی هۆكارەكان، هەنگاوەكانی خۆپاراستن لە زوو لەبیرچوونەوە ئەمانەن: هاوسەنەگكردنی خۆراك، مەشقی وەرزشی هەوایی، پەیڕەوكردنی رێگاكانی سووككردنی سترێس.