ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خۆشۆرن بە ئاوی سارد یەکێکە لەو شتانەی کە سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و دەبێتە هۆی:

1.ئازار شكێنە:لە کاتی ئازاردا ماسولکەکانی لەشی مرۆڤ هەڵدەستێت بە دەردانی مادەیەکی سروشتی کە ناوی " "پروستاجلاندین " ەو ئەم مادەیە ئازاری لەش کەم دەکاتەوە،خۆشۆردن بە ئاوی سارد یارمەتی زیاتر دەردانی ئەم مادەیە دەدات بۆیە ئازاری ماسولکەکان کەم دەکاتەوە.

2.سوری خوێن چالاک دەکات و تێپەربوونی خوێن لە لوولەکاندا خێرا دەکات بەمەش ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.

3.یارمەتی کۆ ئەندامی هەناسە دەدات و ئەو کەسانەی ناتوانن بە باشی هەناسە بدەن دەتوانن بە ئاوی سارد خۆیان بشۆن.

4.وزەیەکی زۆر دەدات بە لەش.

5.سوودی هەیە بۆ قژ و لە زۆربەی کێشەکان ڕزگارت دەکات و بریقەیەکی تایبەتی دەدات بە قژەکە.