ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زۆرجار پرسیار ده‌كه‌ین بۆچی له‌ فۆتۆكانماندا چاومان سوورده‌بێت و ناشرین ده‌بین و هیچ كات هۆكاری ئه‌و كاره‌مان نه‌زانیوه‌، ئێستا زاناكان دۆزییانه‌وه‌ بۆچی ناو چاو سوور ده‌بێت و هۆكاری ئه‌و كاره‌ چییه‌.

له‌كاتی فلاشی كامێره‌ ڕووناكییه‌كی زۆر ڕووده‌كاته‌ چاو و ئه‌گه‌ر كامێراكه‌ نزیك بێت بیلبیله‌ی چاو بچووكده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام له‌به‌ر زۆری ئه‌و ڕووناكییه‌ بڕێكی زۆر له‌ بیلبیله‌وه‌ ده‌چێته‌ ناو چاو، له‌ناو چاودا هاوێنه‌ و ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ی چاو ڕووناكییه‌كه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌ و كامێراكه‌ وێنه‌ی ئه‌و تیشكدانه‌وه‌یه‌ ده‌گرێت.

ده‌ركه‌وتنی ئه‌و تیشكه‌ سووره‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دوو هۆكار كه‌ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:

-خوێن له‌ناو چاودا هه‌موو شه‌پۆله‌ ڕه‌نگییه‌ كورته‌كان ده‌مژێت و شه‌پۆله‌ درێژه‌كان ده‌داته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش بریتییه‌ له‌ ڕه‌نگی سوور و له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌چێت.

-له‌ناو له‌شی مرۆڤدا ئه‌و ڕه‌نگه‌ ده‌گۆڕێت به‌هۆی هه‌ندێك پێكهێنه‌ری ناو جه‌سته‌ و ئه‌و ڕه‌نگه‌ی كه‌ جه‌سته‌ ده‌یگۆڕێت بۆی بریتییه‌ له‌ سوور چونكه‌ خێراییه‌كه‌ی كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و شه‌پۆله‌كه‌ درێژده‌كات.