ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەنجێکی کورد لە کەرکووک بە ناوی تالب احمد ، بوو بە براوەی فیستیڤاڵێک لە بەغدا لە بواری تەکنەلۆژیا دا، نازناوی زیرەکترین گەنجیشی پێبەخشرا لە عێراق کە خاوەنی چەندین پڕۆژەی ناوازەیە.

ئەم گەنجە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ە.

نازناوی داهێنەری کوردستانی بەدەستهێناوە بۆ ساڵی ٢٠١٥.

دووەم بووە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠١٧.

نازناوی زیرەکترین گەنجی عێراقیش لە ساڵی ٢٠١٨به ده‌ست هێنا.

ئەمانە چەند پڕۆژەیەکی ئەم کوڕه‌ کورده‌ که‌رکووکیه‌یه‌ کە بەشداری فیستیڤاڵەکەی پێکردووە :

کورسییەکی تایبەت بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی ، کورسییەکە لە ڕێگە ئاماژەی مێشکەوە کاردەکات و نرخۆشەکە چۆن بیرکاتەوە بەو شێوەیە دەجوڵێت بۆ ئەو کەسانەیە کە دەست و قاچیان نییە.

چەندین ڕۆبۆتی جیا جیا

فڕۆکەیەکی چاودێریکردن

لەگەڵ JPS و JSM بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ماڵەکەت لە دەرەوەی وڵات

 

وە Lquid بۆ پێوانەکردنی هەموو جۆرە شلەیەک و زۆر پرۆژه‌ی دیکه‌ش .

 

  • 1