ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كەم خواردن یان كەمكردنەوەی كالۆری وەرگیراو لە خۆراك رۆڵی هەیە لە باشتركردنی كوالیتی و چەندێتی ژیان. میكانیزمی ئەمەش بە شێوەیەكی سەرەكی دەگەڕێتەوە بۆ رێگرتن لە كورتبوونەوەی كۆتایی جینەكان Epigenetic drift. لێكۆڵینەوەكان جەختیان كردۆتەوە كە كەمكردنەوەی كالۆری بە رێژەی 30- 40% كاریگەریی بەرچاوی دەبێت بۆ لەسەرخۆكردنەوەی كورتبوونی كۆتایی جینەكان و درێژكردنەوەی ماوەی تەمەن Lifespan. هەروەها وەرگرتنی بڕی كەمتری كالۆری(وزە) هاندەرە بۆ لەسەرخۆكردنەوەی میتابۆلیزم، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ژیانێكی درێژتر. كەم خواردن جگە لە كەمكردنەوە یان كۆنترۆلكردنی كێشی لەش، ژیانت بە چەندین رێگا دەگۆڕێت و سوودی تەندروستی تری زۆری هەیە وەكو: پاراستنی گەنجێتی و چاڵاكی، كەم خواردنی خۆراكی سووركراوە و خۆراكی دەوڵەمەند بە كۆلیستیرۆل سوودی بۆ هاوسەنگیی هۆرمۆنەكان هەیە لەوكاتەی كە گەلێك لەم هۆرمۆنانە رۆڵیان لە هێشتنەوەی چاڵاكیی لەش و پاراستنی تەندروستیی پێستدا هەیە، كەمبوونەوەی نیشتنی یان كۆبوونەوەی چەوری لە لەشدا بەمەشەوە تێكڕای میتابۆلیزمی لەش بەرزدەبێتەوە كە كوالیتی ژیانی رۆژانە بەگشتی باشتر دەكات، بەرزبوونەوەی ئاستی وزەی لەش بە درێژایی رۆژ و باشتربوونی توانای بەرگەگرتن و ئەنجامدانی دروستی كارەكان، بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش و كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكان. هەروەها لێكۆڵینەوە پزیشكییەكان جەختیات لە بوونی پەیوەندی لە نێوان كەم خواردن و باشتربوونی تواناكانی مێشكدا كردۆتەوە بە شێوەی باشتركردنی تواناكانی هزری Cognitive abilities و زیرەكی هاوكات لەگەڵ بەرزكردنەوەی توانای فێربوون و بیرهاتنەوە.

 

  • 1