ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە فارسییەوە: محەمەد چاوشین

سود وەرگرتن لە ئاوی سارد بۆ خۆشوشتن و وەھەروەھا سود وەرگرتن لە لایەنە باشەکانی ئاو بۆ تەندرووستی مرۆڤەکان، بابەتێکی نوێ نییە و پێشنینەیەکی ھێندەی تەمەنی مرۆڤایەتی ھەیە.

لەسەر ئاستی وڵاتە جیاجیاکانی جیھان، خۆشوشتن بە ئاوی سارد دیاردەیەکی بەربڵاوە و ساڵانە ڤیستیڤاڵی جۆراوجۆری بۆ ڕێک دەخرێت.

خۆشوشتن بە ئاوی سارد، ھەندێک کەس وەکوو سرووتێکی ئایینی پەیڕەوی دەکەن، ھەندێکیشیان وەکوو ئارەزوویەکی کەسی خۆیان.

بەڵام ئەوەی تاکوو ئێستا زانراوە، خۆشوشتن بە ئاوی سارد، بایەخێکی زۆری بۆ جەستەی مرۆڤەکان ھەیە کە لێرەدا لە شەش خاڵدا کۆیان دەکەینەوە.

یەکەم: بەھێزبوونی سیستمی بەرگری جەستە

لێکۆڵینەوەیەکی زۆر سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ئاوی سارد لەسەر جەستە و سیستمی بەرگری لەش ئەنجام دراوە، ھەموو لێکۆڵینەوەکان ئاکامێکی پۆزەتیڤیان ھەبووە.

بەپێی لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان، ئاوی سارد بەخۆداکردن دەبێتە ھۆی زۆر بوونی (خڕۆکە سپییەکانی خوێن). بەوھۆیەشەوە، ئەوانەی لەناو ئاوی سارددا مەلە دەکەن کەمتر نەخۆش دەکەون.

دووەم : زیادبوونی ئاستی ماددەی ئەدرۆفین

ئەوانەی لەناو ئاوی سارد دا مەلە دەکەن، ڕیژەی دەردانی ماددەی (ئەندرۆفین) لە کۆئەندامی دەماری مرۆڤەکاندا بەرز دەبێتەوە ، بەو ھۆیەشەوە ئەگەر ئێش یان ئازارێک لە بەشە جیاجیاکانی جەستەتاندا بوونی ھەبێت لەبیری دەکەن. 

ئەندرۆفین دەبێتە ھۆی ئەوەی مێشکی مرۆڤ ھەستێکی خۆشی ھەبێت.

ھەروەھا ئاوی سارد دەبێتە ھۆی ڕەوینەوەی دڵەڕاوکێ و پەرێشان حاڵی لە مرۆڤەکاندا.

زاناکان پێیان وایە (ئەندرۆفین) و (ئەنسفالین) دەتوانن توانای مێشک بۆ وەڵام دانەوەی ھەستکردن بە باش بوون ڕێک بخەن .بۆیە وەک بەشێک لە سیستمی ئارام بوونەوەی لەش وەسف دەکرێن.

سێھەم: زیادکردنی ئارەزووی سێکسی

ئەوانەی ئاوی سارد بەخۆیاندا دەکەن، ھەردوو مادەی (ئیسترۆژین) و (تێستۆستێرۆن) لە لەشیاندا زۆرتر دەبێت، ئەم دوو مادەیەش بەرپرسن لە زیاد کردنی ئارەزووی سێکسی.

ئێستڕۆژین (بە ئینگلیزی: Estrogen) ھۆڕمۆنێکە توخمە پەرەسەندن و فرمانەکانی زۆربوون لە مێیەدا ڕێکدەخات.

تێستۆستێرۆن (ئینگلیزی: Testosterone)ھۆڕمۆنێکی ستیڕۆیدییە، توخمە سیفەتەکانی نێرە و بەرھەمھێنانی تۆوەکان ڕێکدەخات. ئەو ھۆرمونەیە حەزی سێکسی لە نێرینەدا دەجوڵێنێ لە گون دا دروست دەکرێت.

بەشێوەیەکی سرووشتی، ئەوکەسانەش کە ئارەزووی سێکسییان بەرزە، ھەمیشە ھەستێکی خۆشیان ھەیە و ھەستی متمانە بەخۆبوونیشیان بەرزتر دەبێتەوە.

چوارەم : سوتاندنی زۆرترین کالۆری

بەشێوەیەکی گشتی، وەرزش و مەلەکردن ڕێگایەکی گونجاوە بۆ سوتاندنی کالۆری لەناو جەستەدا. 

ھەتاکوو ئاوەکەش ساردتر بێت جووڵەی جەستە بۆ گەرم بوونەوە زیاتر دەبێت. ھەر ھەمان ئەو جووڵە زۆرەی جەستەی مرۆڤیش لەکاتی مەلەکردن لە ئاوی ساردا، دەبێتەھۆی ئەوەی زۆرترین کالۆری لەناو لەشدا بسوتێت.

پێنجەم : دەبێتە ھۆی کەم بوونەوەی گوشاری دەروونی

سترێس یان(گوشاری دەروونی)، نەخۆشییەکی باوە لەسەر ئاستی جیھان. 

کاتێکیش ئەو نەخۆشییە تووشی کەسێک دەبێت، کەسی تووش بوو ھەمیشە دوورەپەرێز و پەرێشان حاڵن.

بەپێچەوانەشەوە، ئەوانەی کەمتر تووشی سترێس دەبن ھەستێکی خۆشتریان ھەیە و بەشێوەیەکی گەشبینانە لە ژیان و لە دەوروبەریان دەڕوانن.

مەلەکردن لەناو ئاوی سارد دا، زەمینەی ئەوەتان بۆ دەڕەخسێنێ کە گوشاری دەروونیتان کەم بێتەوە. 

زانستی دەروون ناسی ئەوەی سەلماندووە کە ئەوانەی بە ئاوی سارد خۆیان دەشۆن، مرۆڤ گەلێکی ھێدی و ھێمنن و لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەختییەکانی ژیانیشدا خۆڕاگرترن لە کەسانی دیکە.

شەشەم:زیاتر بوونی جوڵەی خوێن

یەکێکی تر لەکاریگەرییە باشەکانی بە ئاوی سارد خۆشوردن ئەوەیە کە جوڵەی خوێن لەناو خوێنەبەرەکاندا زیاتر دەکات، تاکوو جوڵەی خوێنیش لەناو دەمارەکاندا بێ کێشە بێت، بێگوومان گرفتی گیرانی خوێنەبەرەکانیش کەمترە.خوێنبەر (بە ئینگلیزی: Artery).

سەرچاوە:

* http://www.absokoun.com/Detail/p61821179.loco

  • 1