ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سوودی سەرەكی بەكارهێنانی هێدفۆن Headphones بریتییە لە گوێگرتن لە موزیك یان تەلەفۆن و مۆبایل كە نەبێتە هۆی بێزاركردنی كەسانی دەوروبەر، بەڵام ئایا دەزانی كە بەكارهێنانی هێدفۆن زیانی تەندروستی هەیە؟ كاریگەرییە خراپەكانی ژاوەژاوی ژینگە Noise pollution لەسەر تەندروستیی مرۆڤدا سەلمێنراوە. بەكارهێنانی ئیرفۆنی ستیریۆ Stereo earphones یان هیدفۆن بەدەر نییە لە زیانی تەندروستی بەتایبەتی ئەگەر بۆ ماوەیەكی زۆر و بە دەنگی تیژ و بەرزەوە بەكاربهێنرێت. هێدفۆن كاریگەریی نێگەتیڤی توند دەكاتە سەر توانای بیستن بەتایبەتی بەكارهێنان بۆ ماوەیەكی زۆر بە دەنگی بەرز، بە تێپەڕبوونی كات ئەم دەنگە بەرزە دەمارەخانەكانی ناو گوێ تێكدەدات و لەوانەیە كە ببێتە هۆی لەدەستدانی هەستی بیستن، لەوانەشە كە ببێتە ئەگەری پەیدابوونی گرێ كە بە تێپەڕبوونی كات فشار دەخاتە سەر دەماری بیستن و گرفت لە راگرتنی هاوسەنگیی لەشدا. بەگشتی بوونی دەنگ لەناو كەناڵی گوێدا تا ئاستی 6- 9 دێسیبل بەسە بۆ پەیداكردنی گرفتی گەورە لە گوێیەكاندا. واباشە كە تەنیا ئامێرەكانی MP3 بەكاربهێنرێن كە پلەی یان ئاستی دەنگ هەرگیز لە 60% زیاتر نەبێت و ماوەی گوێگرتن لە 60 خولەك لە رۆژێكدا زیاتر نەبێت. هەر چەند ئاستی دەنگ بەرزتر بێت، ئەوا پێویستە كە هێدفۆن بۆ ماوەی زۆر كورت بەكارهێنرێت كە هەرگیز لە 5 خولەك تێپەڕ نەكات لە رۆژێكدا.

  • 1