ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

منداڵ نیوەی جینەكانی لە باوك و نیوەكەی تریش لە جینەكانی دایكەوە وەردەگرێت، واتە بە یەكسانی، بەڵام هەرگیز مەرج نییە كە منداڵ وەكو باوكی یان وەكو دایكی هەمان ئاستی زیرەكی هەبێت. گەلێك كەس هێشتا بە تەواوی لەمە دڵنیا نین كە ئایا زیرەكیی منداڵ تەنیا لە دایكەوە بۆی دەگوازرێتەوە یان لە باوكەوە؟ لە نوێترین لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە لەوانەیە جینەكانی دایك ئاستی زیرەكیی منداڵ دیاربكەن نەك جینەكانی باوك. ئەمە راستییەكی زانستییە كە ئاستی زیرەكی كەوتۆتە سەر جینی X، ئافرەتیش 2 كرۆمۆسۆمی X ی هەیە واتە XX، كەچی پیاو تەنیا یەك كرۆمۆسۆمی X هەیە لەگەڵ كرۆمۆسۆمێكی Y كە پەیوەندی بە ئاستی زیرەكییەوە نییە. فرمانە پێشكەوتووەكانی (ئیدراك) Cognitive لە باوكەوە بۆ منداڵ دەگوازرێتەوە، بەڵام لەوانەیە كە لە هەر كاتێكدا بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی ناچاڵاك یان(دیئاكتیڤ) ببنەوە، ئەمە بە گوێرەی لێكۆڵینەوەكانی زانكۆی واشنتۆن. ئەمەش روونكراوەتەوە كە گروپی جینە بەمەرجەكان Conditioned genes تەنیا لەوكاتەدا چاڵاك دەبن و كاردەكەن كە لە دایكەوە بۆ منداڵ دەگوازرێنەوە، لە هەندێك حاڵەتی كەمدا لە باوكەوە دەگوازرێنەوە. زاناكان پێیان وایە كە زیرەكی بە رێگای ئەم جینانە لە دایكەوە بۆ منداڵ دەگوازرێتەوە. ئەمەش راستییەكی ترە كە جینەكان بەتەنیا زیرەكیی منداڵ دیارناكەن، بەڵكو تەنیا 40-60%ی زیرەكی منداڵ بۆ جینەكانی دایك و باوك دەگەڕێتەوە، رێژەكەی تری زیرەكی دەگەڕێتەوە بۆ كاریگەریی دەوروبەر Environment.