ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زۆربەی هەر زۆری خۆراكی پاكێت یان قوتووبەند بەرواری بەسەرچوونیان لەسەرە Expiry date، ئەمەش بۆ ئەوەیە كە پاش بەرواری بەسەرچوون بە هیچ شێوەیەك بۆ خواردن شیاو نابێت، چونكە گرفتی تەندروستی لێدەكەوێتەوە. بە تێپەڕبوونی كات كوالیتی خۆراك دادەبەزێت، ئەمەش چێژ و بۆنی ناخۆش دەكات، هەروەها بەهای خۆراكی Nutritional value كەم دەبێتەوە،لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری ژاراویبوونی خۆراكی، بۆ نموونە خۆراكی بەسەرچوو بەتایبەتی گۆشت و مریشك و هێلكەی خاو دەبنە مۆڵگەی گونجاو بۆ گەشەی بەكتریا لەناویاندا كە بە خواردنیان تووشی ژاراویبوون دەبیت بە بەكتریای دژوار كە نیشانە سەرەكییەكانی بریتین لە: سك ئێشە، هێڵنج، رشانەوە، سكچوون. هەندێك جاریش، پاش خواردنی خۆراكی بەسەرچوو مەرج نییە كە تووشی ژاراویبوون بیت، بەڵام لەوانەیە كە دوچاری چەند گرفتێك لە كۆئەندامی هەرس بیت بە شێوەی: ناڕحەتی گەدە كە لەوانەیە رشانەوەی لەگەڵدابێت، ئاوسانی سك لەبەر كۆبوونەوەی گاز لە گەدە و ریخۆڵەدا Bloating، هەستەوەری و هەناسەتەنگی بەتایبەتی پاش خواردنی خۆراكێك كە كەڕەكیفەی گرتبێت.

  • 1