ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

جگەرەی گلۆ Glo cigarettes یان نەوەی سێیەمی جگەرە پاش جگەرەی ئاسایی و جگەرەی ئەلیكترۆنی لە گەلێك وڵاتدا كەوتۆتە بازاڕەوە، پرینسیپلەكەی بریتییە لە گەرمكردنی تووتن لەجیاتی سووتاندنی كە لە جگەرەی ئاساییدا روودەدات. ئایا بە كێشانی جگەرەی گلۆ رێژەی چەند ماددەیەكی زیانبەخشی دوكەڵی جگەرە كەم دەبێتەوە؟ ئایا زیانی لە جگەرەی ئاسایی و جگەرەی ئەلیكترۆنی كەمترە؟ جگەرەی گلۆ بە شێوەیەك دیزاین كراوە كە رێگا لە سووتانی تووتن دەگرێت، واتە نابێتە هۆی پەیدابوونی دوكەڵ، بەڵكو تەنیا هەڵم پەیدا دەكات، بەمەشەوە رێژەی ماددە ژەهراوەییەكانی ناو دوكەڵی جگەرە تا رێژەی 90% كەم دەبێتەوە. گەلێك سەرچاوە ئاماژەیان بەمەش كردووە كە دەشێ كێشانی جگەرەی گلۆ ببێتە هەنگاوێك بۆ وازهێنانی یەكجارەكی لە جگەرەكێشان. جگەرەی گلۆ بە هۆی ئامێرێكی بچووكەوە كاردەكات كە بە قەد جەخماخێكە و جگەرەی ئاسایی دەخرێتە ناوی، پاشان كە ئامێرەكە بەكاردەخرێت بۆ ماوەیەكی كاتی كەم ئینجا بە هۆی گەرمبوون هەڵم لە تووتنی جگەرەكە Vapour پەیدادەبێت و دەكێشرێت. ئەمەش روونكراوەتەوە كە بەگشتی ئاستی ماددەكانی فۆرمەلدیهاید Formaldehyde و ئەسیتەلدیهاید Acetaldehyde لە هەڵمی جگەرەی گلۆدا نزمترە بە بەراورد لەگەڵ دوكەڵی جگەرەی ئاسایی، هەورەها بە گوێرەی رێژەی ماددەكانی نیكۆتین و قەتران..

  • 1