ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

فیلمی (ئەیلان)ی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر كە بەسپۆنسەری زانكۆی نۆلج بەرهەمهێنراوە، لەفێستیڤاڵێكی سینەمایی نێونەتەوەیی لەوڵاتی سویسرا، خەڵاتكرا.

دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر لەبارەی خەڵاتەكەوە وتی " فیلمی (ئەیلان) لەفێستیڤاڵی خەڵاتەكانی لارگۆی سینەمایی كە لەوڵاتی سویسرا ئەنجام دەدرێت، خەڵاتی باشترین فیلمی پێبەخشرا". 

لەبارەی چیرۆكی فیلمەكەوە دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر وتی "چیرۆكی فیلمەكە باس لە ئەیلان كوردی دەكات كە لەسوریا شەڕ دەستپێدەكات لەگەڵ خێزانەكەی رێگەی تاراوگە دەگرنە بەر و بەرەو توركیا بەڕێدەكەون، بەڵام لەوێ‌ بەر لەوەی بگەن بەكەناری ئارامی شەپۆلەكانی دەریا دەیكاتە قوربانی".

فیلمی سینەمایی (ئەیلان) لەلایەن جوبرائیل ئەبوبەكر كاری دەرهێنانی بۆ كراوە و ئومێد رۆژ كاری مۆسیقای فیلمەكەی جێبەجێكردووە و هەروەها ئالان رۆژبەیانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمەكەی جێبەجێ‌ كردوە. 

دواهەمین فیلمی سینەمایی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر فیلمێك بوو بەناوی (بێدەنگی ئاسمان) كە لەدەیان فێستیڤاڵی سینەمایی جیهانیدا بەشداری كرد‌و چەندین خەڵاتی بەدەستهێنا. 

جوبرائیل ئەبوبەكر رەحمان لەدایكبوی ساڵی 1983ی شاری هەولێرە، لەساڵی 2001ەوە دەستیداوەتە كاری سینەمایی و لەنزیكەی 40 كورتە فیلمدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لە 13 فیلمی سینەمایی درێژیشدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لەساڵی 2010ەوە كاری دەرهێنانی سینەمایی دەكات.

 

  • 1