ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زەردێنەی هێلكە بڕێكی زۆری لە كۆلیستیرۆل تێدایە كە پترە لە 200 ملگم لە هێلكەیەكی مام ناوەندیدا، كەواتە لە رووی زانستییەوە خواردنی هێلكە ئاستی كۆلیستیرۆل بەرزدەكاتەوە، بەڵام پسپۆڕانی خۆراك جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە چەورییە تێرەكان Saturated fatsو چەورییە نێوەندەكان Trans fats زیاتر كۆلیستیرۆل بەرزدەكەنەوە پتر لەو خۆراكانەی كە كۆلیستیرۆلیان تێدایە وەكو هێلكە. باشترە كە رۆژانە كەمتر لە 300 ملگم كۆلیستیرۆل لە خۆراكتدا هەبێت. ئەوانەی كە نەخۆشیی شەكرە یان نەخۆشیی دڵیان هەیە نابێ رۆژانە زیاتر لە 200 ملگم كۆلیستیرۆل لە خۆراكدا وەربگرن، بۆیە لە كاتی خواردنی یەك هێلكە رۆژانە پێوستە كە هیچ خواردنێكی دیكە نەخورێت كە كۆلیستیرۆلی تێدابێت یانیش دەتوانیت تەنیا سپێنەی هێلكە بە سەربەستی بخۆیت چونكە هیچ چەورییەك لەخۆناگرێت. ئەوانەی كە ئاستی كۆلیستیرۆلیان بەرزە نابێت هەفتانە زیاتر لە3 زەردێنەی هێلكە بخۆن. ئەوانەی كە نەخۆشیی دڵیان هەیە نابێ هەفتانە پتر لە 2 زەردێنەی هێلكە بخۆن، دەتوانن سپێنەی هێلكە بە سەربەستی بخۆن و باشترە كە بە كوڵاوی بخورێت نەك بە سووركردنەوە لەناو زەیتدا.

  • 1