ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

فیلمی (بێدەنگی ئاسمان)ی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر لەفێستیڤاڵێكی سینەمایی نێودەوڵەتی لەوڵاتی بەریتانیا بەشداری دەكات.

دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر لەبارەی بەشداری فیلمەكەی لەو فێستیڤاڵەدا رایگەیاند "فیلمەكە لە بیوت ستریت فیستیڤاڵ فیلم بەشداری دەكات كە لەوڵاتی بەریتانیا ئەنجام دەدرێت و لەگەڵ 35 فیلمی دیكەدا كێبڕكێی بردنەوەی خەڵات دەكات".

(بێدەنگی ئاسمان)ی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر بەسپۆنسەری عەباس فازڵ عەبدولرەحمان خاوەنی زانكۆی نۆلج بەرهەمهێنراوە و لەماوەی كەمتر لە ساڵێك لە 54 فێستیڤاڵی سینەمایی جیهانی، بەشداری كرد و چەند خەڵاتێكیشی پێ بەخشراوە.

سیناریۆی فیلمەكە پشتیوان عەبدوڵا نوسیویەتی‌و كاری گرافیك‌و دەنگ لەلایەن سەباح شادی‌و كاری موزیكی فیلمەكەش رامتین لهۆنی جێبەجێی كردوە، ماوەی فیلمەكە 100 چركەیە و بەرهەمی ساڵی 2017-یە.

  • 1