ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زوو هەڵچوون، زیاد تووڕەبوون، سترێس، سەرنەكەوتن لە كارەكاندا، بێزاریی توند، زۆر جار وا لە كەسەكان دەكات كە بە ئانقەست خۆیان دوچاری رووداو Accidents بكەنەوە. پەستی و نیگەرانی كە دەگاتە ئاستێكی بەرزی تووڕەبوون، لەوانەیە وا لە مرۆڤ بكات كە بە ئانقەست رووداوێكی بچووك یان گەورە ئەنجام بدات بێ ئەوەی كە بیر لە ئەنجام و ئاكامە خراپەكانی بكاتەوە. كەسەكەپاش رووداوەكە ئینجا درك بە هەڵە و تاوان دەكات، چونكە هەست بەوە دەكات كە دەستی هەبووە لە روودانی و پەشیمان دەبێتەوە، ئاستی پەشیمان بوونەوەكە بەندە بە قەبارە و گەورەیی رووداوەكە، ئەوسا كەسەكە جەخت دەكاتەوە كە پێویستی بە سزادانی خۆی هەیە. كەس بەدەر نییە لە روودانی هەندێك كارەسات كە بە دەستی خۆی دروستی دەكات، لە راستیدا ئەمەش بە دەورووبەرەوە بەندە، هەندێك كەس پاش پەستییەكی تیژی ماوە كورت دوچاری كارەسات دەبنەوە، هەندێك كەسی تر بەرگەی پەستییەكەیان دەگرن بۆ ماوەیەكی درێژتر بەڵام هەر پاشان رووبەڕووی كارەسات دەبنەوە، كەسانێكیش هەن بەردەوام و لە هەر ساتێكدا لە ئامادەباشیدان بۆ رووداوێك. لە ئەنجامدا، ئەو كەسانەی كە دەستیان لە روودانیدا هەبووە بە هەوڵێكی ناسەركەوتووانە بۆ داپۆشینی گرفتەكانیان هەژماری دەكەن. غەم پاش مردنی كەسێكی نزیك Grief، تووڕەبوون، یان فەشەل و سەرنەكەوتن لە كارێكدا Frusration یان پەستیی توند، هەروەها گۆڕانێكی گەورە لە ژیاندا وا لە گەلێك كەس دەكەن كە ترسناكانە و بە بێ سەرنج و بیركردنەوە لە ئاكامەكان كارەسات ئەنجام بدەن.