ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

   

خەوتن راستەوخۆ پاش ژەمە سەرەكییەكانی خۆراك بەتایبەتی پاش ژەمێكی گەورەی وەكو ژەمی نیوڕۆ هۆكارە بۆ سستبوونی كرداری هەرسكردنی خۆراك و گەلێك گرفتی تەندروستی كە بریتین لە:

• زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی بەتایبەتی لەكاتی شەودا.

• راكشان لەسەر پشت پاش ژەمی خۆراك هۆكارە بۆ گەڕانەوەی ترشەلۆكی گەدە بۆ بەشی خوارەوەی سوورێنچك كە بە شێوەی سووتانەوە و دڵەكزێ Heartburn هەستی پێدەكرێت، هەروەها بەدهەرسی و ناڕحەتیی گەدە.

• ئەگەری روودانی جەلتە زیاد دەبێت كە لەوانەیە میكانیزمەكە بگەڕێتەوە بۆ ئەگەری وەستانی هەناسە Sleep apnea لەكاتی خەودا، یان بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و ئاستی شەكر و كۆلیستیرۆل. 

• هەستكردن بە لەش داهزران و بێهێزی گشتی پاش لەخەو هەڵسان. 

• تووشبوون بە حاڵەتێكی دەروونی ناخۆش كە پێی دەووترێ پەستی نووستن Sleep anxiety. 

• گەدەی پڕ لەكاتی پاڵكەوتن یان خەوتندا فشار دەخاتە سەر ناوپەنچك كە پەردەیەكی تەنكی ماسوڵكەییە، بۆشایی سك لە سینگ جیادەكاتەوە، بەردەوامبوونی ئەم فشارە بە تێپەڕبوونی كات لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری قۆڕی ناوپەنچك Hiatus Hernia. كەواتە هەوڵ بدە كە راستەوخۆ لەپاش ژەمی خۆراك نەخەویت، وا باشترە كە ماوەی نێوان ژەمی خۆراك و خەوتن لە دووكاتژمێر كەمتر نەبێت.