ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەوانەیە وابزانیت كە وشككەرەوەی دەست Hand dryer لە توالێتی گشتی رێگایەكی تەندروستترە لە بەكارهێنانی كلینس یان دەستماڵی كاغەزی، كەچی مەسەلەكە دەق پێچەوانەیە. نوێترین لێكۆڵینەوە جەختی لەم راستییە كردۆتەوە كە وشككردنەوەی دەست بە ئامێری وشككەرەوەی دەست لە توالێتە گشتییەكاندا هۆكارێكە بۆ بڵاوكردنەوەی بەكتریای پاشەڕۆی مرۆڤ. لەكاتی بەكارهێنانی ئامێری لێشاوی ئاو بۆ پاككردنەوەی ئاودەست، ئەوا ژمارەیەكی زۆر لە تەنۆلكەی وردی میكرۆسكۆپی بە شوێنەكە و هەودا پەڕش و بڵاودەبنەوە،پاشان لە لایەن ئامێری وشككەرەوەی دەست هەڵدەمژرێن. كە ئامێری كارەبایی وشككەرەوەی دەست پڕوشكی وردی پڕ لە بەكتریا لە توالێتی گشتیدا هەڵدەمژێت، پاشان بە هەوای گەرمەوە بەسەر دەست و هەوای دەوروبەردا بڵاوی دەكاتەوە، ئەوا بەكتریا و ڤایرۆسی زیانبەخش و سپۆرەكان Spores بڵاو دەكاتەوە. هەندێك جۆری ئامێری كارەبایی وشككەرەوەی دەست كە بە ئێربلەیدAirbladeناسراوە كە تەوژمی خێرا و توندی هەوای هەیە، دتوانێت كە میكرۆب بۆ دووری 2 مەتر بڵاوبكاتەوە. بوونی فلتەری تایبەت لە ئامێری وشككەرەوەی دەستەكان كە هەفتانە پاك دەكرێتەوە، رێژەی پەرش بڵاوكردنەوەی بەكتریا تا رادەیەكی باش كەم دەكاتەوە. سوودی سڕینەوەی دەستەكان بە كلینس جگە لە وشككردنەوە، هاندەرە بۆ راماڵینی بەكتریا لەسەر پێستی دەستەكان. ئەمەش روونكراوەتەوە كە ئەو شوێنانەی توالێتی گشتی كە زۆرترین ژمارەی بەكتریا تیایاندا كۆدەبێتەوە بریتین لە: ئاودەست، زەوی دەروبەری ئاودەست، كاونتەری دەست شووشتن و دەوروبەری، هەروەها دەسكی دەرگا و دەسكی لێشاوی ئاو كە بۆ پاككردنەوەی ئاودەست Flush handles بەكاردێت. بەكارهینانی كلینس بۆ گرتنی دەرگای ئاودەست و دەسكی لێشاوی ئاوی پاككردنەوەی ئاودەست تا رادەیەك یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی میكرۆب.