ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 پەروەردەكردنی منداڵ رەنگە كارێكی ئاسان نەبێت، چونكە پێویستی بە بارودۆخێكی گونجاوە، بۆ ئەوەی نەوەیەكی باش بۆ كۆمەڵگا پەروەردەبكەیت، كە زیان بە كەس نەگەیەنێت.

پێگەی ounousa بۆ هاوكاریكردنی دایكان و باوكان، ئەم ئامۆژگاریانە بڵاودەكاتەوە:

1-پێش هەموو هەنگاوێك گرنگە منداڵ فێری رێز بكرێت لە گەورەكان، لەرێگای وشەی جوان و گوێگرتن لە قسەكانیان، دووركەوتنەوە لە هەڵچوون.

2-لە سەرەتاوە فێری راستگۆیی بكە، هەوڵبدە دووربكەوێتەوە لە درۆكردن، بەڵام دەبێت لە كاتی وتنی راستییەكان توڕە نەبیت، چونكە فێری درۆ دەبێت و راستی دەشارێتەوە.

3-لە منداڵییەوە فێری مۆڵەت وەرگرتنی بكە لە هەموو بارودۆخێكدا، بەنمونە كاتێك دەچێتە ژووری براكەی یان باوكی لە دەرگا بدات.

4-پێویستە فێربكرێت قسەی هیچ كەسێك بەتایبەت گەورەكان نەبڕێت، پاشان بۆچوونی خۆی دەربڕێت لە كاتی گونجاودا.

 

  • 1