ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەندێك كەس خاوەنی كەسایەتییەكی خراپن و هەوڵدەدەن هەموو هەلەكان لە بەرژەوەندی خۆیان بەكاربهێنن، هاوكات زیان بە بەرامبەرەكانیان بگەیەنن لەپێناو خودی خۆیاندا، بەڵام پێویستە تۆ ئاگاداربیت و بە رەفتارەكانیان هەڵنەخڵەتێیت.

ئەو كەسانەی تەنها بیر لە بەرژەوەندی خۆیان دەكەنەوە، بەرامبەر ئیستغلال دەكەن سێ رەفتار ئەنجام دەدەن:

-1هەمیشە خۆی بە كەسێكی لاواز نیشان دەدات، بۆ ئەوەی هاوكاری بكەن و لەبری ئەو كارەكان ئەنجام بدەن.

-2كاتێك دەدوێت بەشێوەیەكی جوان وشەكان رێكدەخات و یاری پێدەكات، بەجۆرێك كە هەمووان بڕوای پێدەكەن، بۆ ئەوەی دواتر تووشی بەرپرسیاریەتی نەبێت.

-3ئەگەر ئەو كەسە بەڕێوبەر بوو، هەوڵدەدات بەردەوام رەخنە بگرێت و لە هیچ رازی نییە، تەنها بەدوای هەڵەكاندا دەگەڕێت، ئەمەش دیارترین ئەو كەسانەن كە تەنها لە بەرژەوەندی خۆیان دەدوێن، لەپێناو خۆیاندا.

 

  • 1