ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێگەی چارەسەرە خێراكە:

• سەرەتا هەوڵ بدە شوێنی پێوەدانەكە بزانیت.

• هەر كە زانیت شوێنەكەی كوێیە دەست بەجێ ئەو شوێنە بە ئاوی سارد و سابوون بشۆ، بۆ ئەوەی هیچ نەبێت ئەو ژەهرەی لە دەوروبەری پێوەدانەكەیە لایبەیت و بڵاو نەبێتەوە بە هەموو لەشدا.

• ‌ئینجا زۆر گرنگە كە هێمن و لەسەرخۆبیت و نەشڵەژێیت.

• مەهێڵە قەرەباڵغی و دەنگە دەنگ لەسەر كەسی پێوەدراو دروست بكەن بۆئەوەی لێدانی دڵ و فشاری خوێنی بەرز نەبێتەوە، چونكە تا لێدانی دڵ و فشاری خوێنی بەرز بێتەوە ئەوا بڵاوبوونەوەی ژەهرەكە لە لەشیدا خێرا تر دەبێت، بۆیە زۆر گرنگە تا بتوانیت ترسی كەسەكە كەم بكەیتەوە ئەویش بە قسەی پۆزەتیڤ و خۆش و ورە بەرزكردنەوە ئەگەر پێویستی كرد.

• خواردنی شیر باشترین شتە لەكاتی پێوەدانی دوپشك ، چونكە دژە ژەهرە و كەسەكە ئەرشێنێتەوە ، بەوهۆیەوە ژەهر ناگاتە نزیك دلی و زۆر سەلامەت ئەبێت . 

• ‌ئینجا هەوڵ بدە نەهێڵیت كەسە پێدراوەكە زۆر بجووڵێتەوە، چونكە تا زیاتر بجووڵێت خێرایی بڵاو بوونەوەی ژەهرەكە لە لەشی زیاتردەكات.

• ‌هەوڵ بدە پارچەیەك سەهۆڵ بخەیتە سەر شوێنی پێوەدانەكە و بۆ ماوەی ١٠ خولەك لەسەری دایبنێیت، ئینجا پێنج خولەك لایببە و دواتر دیسان ١٠خولەكی تر بەفری لەسەردابنێرەوە، بەم جۆرە چەند جارێك ئەمە دووبارە بكەوە، ئەمە دەبێتەهۆی هێواشكردنی بڵاو بوونەوەی ژەهرەكە بە هەموو لەشدا.

• ‌ئەگەر شوێنی پێوەدانەكە دەستت بوو، بە هیچ شێوەیەك دەستت بەرز نەكەیتەوە، بەتایبەت بۆ ئاستی سەرەوەی دڵ، چونكە ئەوەش بڵاوبوونەوەی ژەهرەكە لە لەشدا خێراتر دەكات.

• لە هەموو دۆخێكدا باشترە كە لەگەڵ ئەنجامدانی ئەم ڕێگانەی پێشوودا بەرەو نەخۆشخانە بەڕێبكەویت و سەهۆڵەكەش لەگەڵ خۆت ببەیت، بۆ دووبارەكردنەوەی ئەو ڕێگەی ساردكردنی شوێنی پێوەدانە.

ئەگەر ئەم ڕێگانەی سەرەوە جێ بەجێ بكرێت، ئەگەری نەمانی مەترسی لەسەر كەسە پێوەدراوەكە نامێنێت، هەروەها لە نێو هەموو جۆرەكانی دووپشكدا، تەنها چەند جۆرێكی كەمیان مەترسیدارن.

 

  • 1