ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئایا ئەم بەیانییە زەنگی ئەلارمی كاتژمێر Alarm clock لەخەو هەڵسایت؟ ئەگەر وابێت، ئەوا لەوانەیە كە تۆ شەوی رابردوو تێر نەخەوتوویت. ئەگەرچی تا ئێستا پسپۆران لەسەر ئەوە كۆك نین كە كەسێكی پێگەیشتوو لە ماوەی شەو و رۆژێكدا چەند كاتژمێر نووستنی پێویستە، بەڵام بەگشتی چەندین رێگا هەیە بۆ زانینی كەم خەوتن یان تێرخەوتن كە یەكێكیان بریتییە لە دانانەوەی زەنگی ئەلارمی كاتژمێر بۆ لەخەو هەڵسان. ئێمە هەموومان لە یەكتر جیاوازین بەتایبەتی لە رووی پێویستیمان بە ژمارەی كاتژمێرەكانی خەو، ئەم مەسەلەیە پێوەندی هەیە بە: جینەكان(بۆماوە)، تەمەن، رەگەز، چەندێتی دوایین نووستن، بەڵام ئەوەی گومانی تێدا نییە ئەوەیە كە هەر كەسێك ئەگەر تێر بخەوێت یان بەباشی بخەوێت ئەوا هەرگیز بۆ لەخەو هەڵسان زەنگی ئەلارمی كاتژمێر بەكارناهێنێت. ژیانی سەردەم هۆكارێكی زەقە بۆ كەم خەوتن چونكە هەر یەكێك لە ئێمە چەندین مەسەلەی هەیە كە لە ژیانی رۆژانەیدا لە رووی گرنگییەوە پلەی یەكەمیان هەیە وەكو پیشە یان قوتابخانە و خوێندن یان هەتا ئینتەرنێت، ئێمە بەردەوام بارێكی قوڕس و ئۆڤەرلۆدی زانییاریمان لەسەرە كە وا لە زۆر كەس دەكات گرنگی كەمتر بە نووستن بدەن. كەم خەوتن ئەگەری چەندین نەخۆشی زیاد دەكات وەكو بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشیی دڵ، نەخۆشیی شەكرە، زیادبوونی كێشی لەش، تێكچوونی مەزاج Mood، گرفت لە ئەنجامدانی كار و پیشەی رۆژانەدا.