ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خۆراكی سروشتی كە چەوری سروشتی لەخۆبگرێت كە جۆرێكیان كۆلیستیرۆلە بە مەرجێك بە بڕی مامناوەندی بخورێت بەتایبەتی بەروبوومە ئاژەڵییەكان لەگەڵ ستایلێكی ژیانی تەندروستییانەدا ئەوا هەرگیز بە تەنیا نابێتە هۆی نەخۆشی دڵ یان گرفتی تەندروستی تر. كۆلیستیرۆل لەوكاتەدا زیانی دەبێت كە بە كرداری ئۆكساندا تێپەڕێت Oxidation بۆ نموونە كە گۆشت زیاد دەبرژێت و رەش هەڵدەگەڕێت یان لەناو زەیتێكی زۆر گەرمدا سووردەكرێتەوە. لە گەلێك لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆل بە تەنیا هۆكار نییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ، بەڵكو هەوكردنی درێژخایەنی Chronic inflammation دیواری خوێنبەرەكانی تاجی دڵ هۆكارە بۆ رەقبوونی خوێنبەر، ئەم هەوكردنە روودەدات لەبەر ئەم هۆكارانە: هەوكردن بە میكرۆب، كەمی ماددە خۆراكییەكان بەتایبەتی ڤیتامین و كانزا و ماددە دژەئۆكسانەكان، ماددەی كیمیایی لە خۆراك و ئاو و ژینگەدا، كانزا قوڕسەكانی Heavy metals وەكو جیوە و ئەلەمنیۆم و قوڕقوشم، زیانی لابەلای دەرمانەكان، دابەزینی ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن لە پیاودا، سستبوونی گلاندی دەرەقی، ناهاوسەنگیی هۆرمۆنەكان لە ئافرەتدا بەتایبەتی دابەزینی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین.