ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

رۆژی ١٣ی ٨-٢٠١٨ پیشانگای شێوەكاری بۆ حەوت نیگاركێشی كوردستان لەشاری كراكۆڤی پۆلەندا كرایەوە بەهەماهەنگی وەزارەتی رۆشنبیری ولاوان و پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی هەولێر، بەناونیشانی ((سیمبولیزمی رەنگەكانی كوردستان)).

ئەم پێشانگایە رێكخرابوو لەلایەن رێكخراوی رۆتاری كلوبی نێودەوڵەتی، فۆت- پیێنكنافۆتۆگرافیا، و دۆمپۆلۆنی لەپۆلەندا، سەرەتای كردنەوەی پێشانگاكە بەئامادەبوونی میوانێكی زۆر و چەند وتارێکی بەرپرسانی پۆلەندی و رێكخەرانی كارە هونەرەیەکە دەستی پێكرد، دواتر چەند پارچە موسیقایەك لەلایەن مۆسیقاژەنانی كوردستان پێشكەشكرا، دواتر چەند دیاریەكی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی كوردستان و پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی هەولێر لەلایەن دكتۆر زیاد حوسێن گەردی پیشكەش بە رێکخەرانی ئەم پێشانگایە کرا.

هەرلەم پێشانگایەدا لەبەشێکی هوڵەکەدا خواردن و شیرنەمەنی کوردەواری پێشکەش بە میوان و ئامادەبوان كرا، ئەمەو كارەكان جێی رەزامەندی ئامادەبوان و سەردانیكەرانی ئەم پێشانگایەبوو کە زۆرینەیان سەرسامی خۆیان بەرامبەر رەنگەكانی كوردستان دەربڕی، لەلێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی (رێگای كوردستان) زیاد گەردی، بەشداربووی پیشانگای شێوەكاریەكە وتی: لەم پێشانگایەدا مەبەستمانبوو رەنگی ئارامی و ئاشتیخوازانەی خەڵکی كوردستان بەجیهان نیشان بدەین، بۆیە هونەرمەندە نیگاركێشەکانمان لەرێگەی تابلۆكانیان و تێكەڵی رەنگەكانیان ئەو پەیامەیان بە بینەران نیشاندا کە هەموو رەنگەكان بەیەکەوە جوانن و ئارامیش بەدەروونی مرۆڤ دەبەخشن، هەروەها بەڵێنمان لەبەرپرسانی ئەم وڵاتە وەرگرتووە بۆبەردەوامی ئالوگۆری كولتوری و سازدانی چالاکی هونەری بۆ هونەرمەندانی كوردستان.

زیاد گەردی وتیشی: هیوادارین توانبێتمان كارەكانمان جێی رەزامەندی و بەدڵی خەڵکی كوردستان بێت و پەرە بەهونەرو كلتووری كوردی بدەین.

ناوی هونەرمەندەكان:

ئەمیر دالی

فەرهاد بیبۆ

تاڤگە حوسێن عەبدولقادر

پەیمان عەباس

هەڵمەت بابەكر ئاغا

کوێستان محمد

سەفەر عەباس ئاغا

دلشاد حوسێن 

دێرین فەرهاد