ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

کوندەپەپۆی مێ گەورەترە لە کوندەپەپۆی نێر.

220 جۆر کوندەپەپۆ هەیە لە جیهان.

کوندەپەپۆ ساڵانە زیاتر لە 1000 مشک دەخۆن.

کوندەپەپۆ نێچیرەکانیان قوت دەدەن واتە هەموو شتێکی نێچیرەکەیان دەخۆن.

ئەگەر مرۆڤ بیەوێت لاسایی کوندەپەپۆ بکاتەوە لە سەر سوڕاندن ئەوا ئەگەری زۆرە ببێتە هۆی خوێنبەربوون لە دەماری خوێنبەر (کوندەپەپۆ دەتوانی سەری بۆ سەرو 270 پلە بسوڕێنیت بۆ یەک ئاڕاستە).

کوندەپەپۆ کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر هیچ باڵندەیەک ڕاو ناکات هەوڵی خواردنی کوندەپەپۆی لەخۆی بچوکتر دەدات.

لە باشوری ئەفڕیقا کوندەپەپۆ بە باڵندەیەکی بێ بەخت ناسراوە و بانگ کردنی هەر کەسێک بەو ناوە وەک سوکایەتیەکی گەورە وایە.

چاوی کوندەپەپۆ زۆرترین شوێنی گرتوە لە کاسەی سەری بە شێوەیەک کە شوێنێکی وای نەهێشتۆتەوە بۆ مێشکی.