ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شەكر چێژێكی شیرینی هەیە، بەڵام بە ژەهری سپی ناوزەدا دەكرێت هاوكات لەگەڵ ئەگەری راهاتنێكی بەهێز، ئەمەش سەلمێنراوە كە لەش بۆ مانەوەی هەرگیز پێویستی بە شەكر نییە. لە راستیدا شەكر هیچ سوودێكی نییە، بەڵكو مەترسی بۆ تەندروستیی هەموو بەشەكانی لەش هەیە. گەلێك سەرچاوە شەكر بە كۆكائینی نوێ ناوزەد دەكەن لەبەر كاریگەریی لەسەر خانەكانی مێشك و ئەگەری راهاتن كە وازهێنان لێی ئاسان نییە، هەروەها شەكر كاریگەریی نێگەتیڤی لەسەر تواناكی مێشك لە فێربوون و بیرهاتنەوەدا هەیە. ئەمەش روونكراوەتەوە كە بڕی زیادی شەكری دەبێتە ئەگەری پووكانەوەی مێشك Brain shrinkage. زیان و كاریگەرییە نەرێنییەكانی تری شەكر بریتین لە: زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی، زوو پیربوون، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، بۆنموونە شەكر هۆكارە بۆ كەمبوونەوەی فرمان وچوستیی ماسوڵكەی دڵ، پسپۆران وا رێنمایی دەكەن كە بڕی رۆژانەی شەكر كەم بكرێتەوە بەتایبەتی شەكرە زیادەكان یان ئەو جۆرانەی شەكر كە دەخرێنە ناو خۆراكە پرۆسێسكراوەكان.