ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

مێرمنداڵێکی ئوستراڵی، کەخەونی ئیشکردن بووە لە کۆمپانیایی ئەپڵ-ی ئەمەریکی سیستەمی ئاسایشی ئەلکترۆنی ئەپڵ-ی هاککردووە.

بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا ئەمەریککیە، دڵنیاییاندا بە بەکارهێنەرانی بەرهەمەکانیان کە ئاسایشی ئامێرەکانیان پارێزراوە و هەوڵەکە پوچەڵکراوەتەوە و دۆسیەی تاوانەکەش رەوانەی نوسینگەی لێکۆلینەوەی فیدراڵی(FBI) کراوە.

پۆلیسی فیدراڵی ئوستراڵیا رێگەیان داوە بە کارمەندانی FBI، کە بچنە ماڵی ئەو مێردمنداڵە و لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینەکانیاندا، دەستیان گرتووە بەسەر دوو لاپتۆپ و مۆبایلێک و هارد درایڤێکدا.

پۆلیس نەیویستوە ناوی منداڵەکە ئاشکرا بکات و رایگەیاندووە، ئەو مێردمنداڵە بە فایلێک بە ناوی (hacky hack hack) چووەتە ناو سیستەمی ئاسایشی کۆمپانیاکەوە و بڕی ٨٠ جیگابایت زانیاری دزیوە، پارێزەری تایبەتیی مێردمنداڵەکەش دەڵێت" خەونی ئەو مێردمنداڵە ئیش کردن بووە لە کۆمپانیای ئەپڵ".