ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

فرۆشی مۆبایلی زیرەكی هواوی بۆ یەكەمجار لە بازاڕەكانی جیهان پێش ئایفۆن كەوت و رێژەی فرۆشی بە بەراورد بە ساڵی رابردوو لەسەدا 40 زیادیكردووە.

سی ئێن ئێن لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، كۆمپانیای چینی هواوی لە دوای سەرژمێرییەك بۆ بەرهەمەكانی لە بازارەكانی جیهاندا دەركەوتووە 54 ملیۆن مۆبایلی فرۆشتووە. 

 ئاماژەی بەوەشكردووە، رێژەی فرۆشتن بە بەراورد بە ساڵی رابردوو لە سەدا 40 زیادی كردووە، كۆمپانیاكەش ئەوە بە دەستكەوتێكی گەورە دادەنێت.

هاوكات لە راپۆرتێكدا كۆمپانیای هواوی ئاشكرایكردووە، توانیویانە نزیك ببنەوە لە ركابەریكردنی كۆمپانیای سامسۆنگ، كە لە مساڵدا كۆمپانیای سامسۆنگ 70 ملیۆن مۆبایلی زیرەكی فرۆشتووە و بە رێژەی لەسەدا 10 كڕیاری كەمی كردووە.